ئەردۆغان لە ڕێگای داعشەوە باج لە جیهان وەردەگرێت

فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاند: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەبەکارهێنانی زیندانییە داعشییەکان لە جیهان باج وەردەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوام، مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاند: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە بەکارهێنانی زیندانییە داعشییەکان لە جیهان باج وەردەگرێت.

ناوبراو لە تویتێکدا جەختی کرد: ئێمە بەڵگەیەکی گەورەمان بەدەستەوەیە کە نیشانی دەدات کە تورکیا زۆربەی زیندانییە داعشییەکانی بۆ هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا بەکار هێناوە.

کۆبانێ داوای بەڕێوە چوونی دادگای نێودەوڵەتی لە باکووری سووریا بۆ ڕاگرتنی باج گیری تورکیا لە جیهان و تێکشکانی گەڵاڵەکان و وتنی ڕاستییەکانی کرد.

شیاوی باسە کە نۆی ئۆکتۆبەری ڕابردوو تورکیا ئۆپراسیۆنێکی بە ناوی کانی ئاشتی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەست پێکرد. لە ١٧ ی ئۆکتۆبەر ئەنقەرە ئۆپراسیۆنی خۆیی ڕاگرت و لە ٢٢ ی ئۆکتۆبەر لە کۆبوونەوەیەک لە سوچی ڕێککەوتنێک لە نێوانی تورکیا و ڕووسیا لە سەر دۆخی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا واژۆ کرا.

News Code 29385

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =