بەفر و باران بەڕێوەیە/ دابەزینی ١٠ پلەی گەرمای هەوای کوردستان

سەرۆکی ئیدارەی پێشبینی ئیدارەی گشتیی کەشوهەوای کوردستان وتی: حەوتەیەکی داهاتوو پاڵەپەستۆتەکی داکردنی نوێ، ئاسمانی کوردستان دادەگرێ و دەبێتە هۆی داکردنی بەفر و باران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام چارە خواە، ڕایگەیاند: لە رۆژی هەینی تا دووشەممەی حەوتەی داهاتوو وردە وردە شایەدی دابەزینی ٨ تا ١٠ پلەی گەرما لە رۆژدا دەبین.

ڕاشیگەیاند: بە پێی لێکدانەوەی دوا نەخشە و مۆدێلەکانی کەشوهەوا، لەوڕۆ (چوارشەممە) تا رۆژی هەینی جگە لە بوونی هەور و با لە هەندێک شوێندا، هەوایەکی گونجاو و ئاراممان لە ناوچەدا دەبێ، بەڵام لە پاش نیوەڕۆی پێنج‌شەممەوە شایەدی هەڵکردنی با بە تایبەت لە ناوچە رۆژئاواییەکانی پارێزگا دەبین.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە لە پاش نیوەڕۆی پێنج شەممەوە تا دووشەممەی حەوتەی داهاتوو پاڵەپەستۆتەکی داکردنی نوێ، ئاسمانی کوردستان دادەگرێ و دەبێتە هۆی داکردنی بەفر و باران.

بە وتەی ئەو کارناسەی کەشوهەوا، لەباری سەرماوە تا ناوەڕاستی حەوتەی داهاتوو دۆخی سەهۆڵینی شەوانە و بەیانیانە لە ئاستی پارێزگادا هەیە و لە رۆژی هەینییەوە تا رۆژی دووشەممەی حەوتەی داهاتوو وردە وردە دابەزینی ٨ تا ١٠ پلەی گەرمامان لە رۆژدا دەبێت.

News Code 29340

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha