بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ سێشەممە دادگای فیدراڵی عێراق چەند بڕگەیەكی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقی ھەڵوەشاندەوە، كە رێگەیان بەئاوارەكانی پارێزگاكانی نەینەوا، كەركوك، دیالە و سەڵاحەدین نەدەدا بەشداری هەڵبژاردن بكەن.
دادگاكە سكاڵای پەرلەمانی كوردستانی لەسەر یاساكە قبووڵ كرد و ئەو بڕگانەی رێگربوون لەدەنگدانی ئاوارەكانی ئەو پارێزگایانە هەڵوەشاندەوە.
بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، ئاوارەكانی ئەو پارێزگایانە، كە زۆرینەیان كوردن و لە ھەرێمی كوردستان دەژین، دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی خۆیان بكەن.
بە بڕیاری دادگەی فیدڕاڵی عێراق:
ئاوارە کوردەکانی نیشتەجێ هەرێمی کوردستان بەشداری هەڵبژاردن دەکەن

دادگای فیدراڵی عێراق سكاڵایەكی پەرلەمانی كوردستان لەبەرژەوەندی هەرێمی كوردستان یەكلاكردەوە.
News ID 29311
Your Comment