کۆبوونەوەی ئەمنیی عادل عەبدولمەهدی لە گەڵ فەرماندەکان

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی، دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتەی لێک دایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سوومریە نیوز، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی ڕابردوو کۆبوونەوەیەکی ئەمنیەتیی بە ئامادە بوونی فەرماندەی عێراقییەکان بەڕێوە برد.

عەبدولمەهدی کە سەرۆکایەتی ئەو کۆبوونەوەیەی بە بەشداری وەزیری ناوخۆی عێراق لە ئەستۆ بوو سەبارەت بە دوایین گۆرانکارییەکانی ئەو وڵاتە قسەی کرد.

بەشدار بووانی ئەو کۆبوونەوە ئەمنیەتییە سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکانی ئێستای عێراق باس و گفتوگۆیان کرد.

لە ئەو کۆبوونەوە، سەبارەت بە کاری هێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و پاڵپشتی لە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز گفتوگۆ کرا.

News Code 29156

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =