خەڵاتی هونەرمەندی مۆسیقای ساڵی جیهان بە کەیهان کەلهور بەخشرا

خەڵاتی هونەرمەندی ساڵی مۆسیقا بۆ ساڵی ٢٠١٩ ناسراو بە وۆمەکس لە لایەن فێستیڤاڵی جیهانی مۆسیقا لە فەنلاند ئاراستەی کەیهان کەلهور کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەیهان کەلهور هونەرمەندی ئاهەنگدانەر و کەمانچەژەنی ناسراوەی کورد ئەوڕۆ (یەکشەممە ٥ی خەزەلوەر/ ٢٧ی ئاکتەوبر) لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتی لە وڵاتی فەنلاند خەڵاتی هونەرمەندی ساڵی مۆسیقای ساڵی ٢٠١٩ ناسراو بە وۆمەکسی وەرگرت و لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە جەختی کرد کە لە سای مێژوو، هەوڵی زۆر و ئیشی ماندوونەناسانە ئەو سەرکەوتنەی مسۆگەر کردووە.

بەڕێوەبەرانی خەڵاتی وۆمەکس لەو ڕێوڕەسمەدا وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ بەخشینی خەڵاتی هونەرمەندی ساڵ بە کەلهور، ڕایانگەیاند کە ئەو خەڵاتە بە هۆی زاڵبوون و تایبەتی بوونی لێهاتوویی لە داهێنان، سازدانی زمانگەلی نوێی ورووژێنەری مۆیسقایی و گەیاندنی نەریتی مۆسیقای کلاسیکی ئێرانی بە گوێی خەڵکی جیهان بەو هونەرمەندە کوردە بەخشراوە.

ڕاشیانگەیاند: "کەمانچە بۆ کەلهۆر دەنگی ئەوە و کاتێک ئەو ئامێرە دەژەنێت، هەست دەکەی زمانێکی تەواو بەرهەم دەهێنێت کە دەتوانێ لە رێگەی ئەو زمانەوە پەیوەندی بە هەموو خەڵکی جیهان  لە ڕابردووەوە تا داهاتوو بگرێت. کەیهان کەلهور لە ماوەی ژیانی پڕۆفێشناڵی خۆیدا لە گەڵ باشترین ژەنیارانی جێ جێی ئێران هاوکاری بووە و لەبارەی مۆسیقای گەلانی کورد و خوراسانی توێژینەوەی کردووە و لە گەڵ مۆسیقارانی سەر بە فەرهەنگەکانی دیکە و لەوان شوجاعەت حسێن خان لە هیندستان، یۆیۆما و گرووپی نێونەتەوەیی جادەی هەوریشم، ئەرداڵ ئەرزەنجان لە تورکیا، تریۆی هولەندای ڕامبرانت، تۆمانی دیاباتە لە مالی، گرووپی برۆکلین ڕایدێر و کوارتێت کرۆنۆس بە زمانی مۆسیقا دیالۆگی بووە و لەو ڕووەوە بە هەمووی ئەو دەنگانە مۆڵەتی هەمەگربوونی دەنگی خۆی بەخشیوە".

خەڵاتی جیهانی مۆسیقای وۆمەکس (Womex) لە ساڵی ١٩٩٩ بۆ ڕیزنان لە هەنگاوە بەرچاوەکانی مۆسیقای جیهان و نرخاندنی مۆسیقا، پێگەی کۆمەڵایەتی، سەرکەوتنی تیجاری، کاریگەری سیاسی و تەمەنێک دەسکەوتی هونەری هونەرمەندانی دیاری جیهان لە ئاستی نێودەوڵەتی دامەزراوە و هەموو ساڵێک لە مانگی ئاکتەوبر هاوکاتی پیشانگای مۆسیقای جیهانی ئاراستە دەکرێت.

کەیهان کەلهور پاش وەرگرتنی خەڵاتەکەی وێرای دەستخۆشی لە وۆمەکس و بیرهێنانەوەی ناو و یادی محەمەد ڕەزا شەجەریان مامۆستای گەورەی ئاوازی ئێرانی کە لەم رۆژانەدا نەخۆشە و لە جێیدا کەوتووە، وتی: "تاساوم، زۆر باشە کە لە درێژەی ژیانمدا پاڵپشتیم لێکراوە و بینراوم. ئەم خەڵاتەش بە بەرهەمی کەسێنی نازانم، پێموا مێژوو، هەوڵی زۆر و ئیشی ماندوونەناسانە ئەو سەرکەوتنەی بۆم مسۆگەر کردووە. من نوێنەرایەتیی کۆمەڵگای جیهانی مۆسیقا دەکەم و شانازی دەکەم لە بری کۆمەڵگای مۆسیقای ئێران نوێنەری هونەرمەندانی جیهانی بم".

شایانی باسە لە کۆتایی ئەو ڕیوڕەسمە کەیهان کەلهور و ئەرداڵ ئەرزەنجان بە دوو قۆڵی چەند کۆپلەیەکی مۆسیقایی کەمانچە و دیوان‌یان ئاراستە کرد.

News Code 29060

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =