AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ٤ ١١:٤٠

بە شێوەزاری هەورامی؛

کتێبی "محەمەد ئەمین "ی میرزای هەورامی چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی "محەمەد ئەمین "ی میرزای هەورامی چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی "محەمەد ئەمین (دخ)؛ ئینە گوزەرێن جە گوزەرانو دەورانو پێغەمبەری" لە نووسینی مامۆستا محەمەد ئەمین هەورامی کەماڵەیی، بە شێوەزاری هەورامی چاپ و بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی "محەمەد ئەمین (دخ)؛ ئینە گوزەرێن جە گوزەرانو دەورانو پێغەمبەری" نوێترین بەرهەمی پەخشانی مامۆستا محەمەد ئەمین هەورامی کەماڵەیی بە شێوەزاری هەورامی و گۆران لەبارەی ژیان، کردار و بەسەرهاتی پێغەمبەری گەورەی ئیسلامە کە مامۆستایان رەئووف ئاشنا و ئەحسەن میرزایی پێیدا چوونەتەوە و لە لایەن بڵاوکەرەوەی کوردستان لە شاری سنە چاپ و ئاراستە کراوە.

ئەم کتێبە لە ژمارەی ١٠٠٠ بەرگ و لە دووتۆی ٨٠٠ لاپەڕە و لە قەوارەی وەزیری ئامادە کراوە و مامۆستایان ڕەفیق ڕۆستەمی و ڕەئووف مەحموودی کاری تایپ و دیزانیان بۆکردووە.

مامۆستا محەمەد ئەمین میرزایی کەماڵەیی ناسراو بە میرزای هەورامی لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٦ زایینی (١٣٣٥ی هەتاوی) لە گوندی کەماڵای سەر بە هەورامان تەختە و بە ڕەچەڵەک لە لایەن باوکییەوە دەگاتەوە بە وەلی دێوانە و لە لای دایکییەوە دەچێتەوە سەر سەیدی هەورامی.

پێشتر کۆمەڵە شێعرەکانی "سەوزەی کۆساڵان" بە هەورامی، "زەردیی خەزان" بە سۆرانی و دیوانی شێعر لەو مامۆستایە بڵاو بۆتەوە.

ئیدارەی ئیرشادی پارێزگای کوردستان بەڵێنی داوە لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێوڕەسمی فەرمی پەردە لادان لەم کتێبە لە هەورامان بەڕێوەببات.

News Code 29038

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha