بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرەڕای نزیک بوونی سیاسەتی دوو وڵاتی ئێران و تورکیا لە زۆربەی پرسەکان و ئاڵبەت جیاوازی لە هەندێک باس لەوانە پرسی سووریا، یەکێک لە ئەو پرسانەی کە لەم دواییەدا بووە هۆی ڕەخنەی بڕێک لە بەرپرسانی ئێرانی لە تورکیا بابەتی هاوپەیوەند بە ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتی و هێڕشی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا بوو.
ئەردۆغان ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی رەزبەر لە کاردانەوە بە ڕخنەگەلێک کە ئێران لە ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتی گرتووەیە بە حاڵەتێکی قەرزدارانە وتی: برێک ڕا لە لایەن ئێرانەوە سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سووریا ئێمەی ناڕەحەت کرد. بەداخەوە لە ڕۆژانی دواییدا دەنگگەلێک لە ئێرانەوە دەبیسین کە جیاوازن. برێک ڕوانگەکان سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی ئێمەی ڕەنجاند. ئاڵبەت ئەو دەنگگەلە لە دەرەوەی دەوڵەتن و ئێمە ئەو بابەتە بە شێوەی جیدی شوێن دەگرین. پێویست بوو بەڕێز ڕۆحانی ئەو جۆرە دەنگگەلە بێدەنگ بکات.
شیاوی باسە کە موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە چەندین شوێن و تریبوونیدا ڕەخنەی لە هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا گرتووە و رایگەیاندووە کە لە نیگەرانییە ئەمنیەتییەکانی تورکیا تێدەگات بەڵام ڕێگاچارە هێرشی سەربازی نییە و ئەبێ ئەو ئۆپراسیۆنە ڕابگیردرێت.
Your Comment