پێشنوێژی هەینی شاری سنە کۆچی دوایی کرد

مامۆستا سەید محەمەد سەعید حسێنی ئەندامی ئەنجومەنی فتوای کوردستان و پێشنوێژی هەینی کاتی شاری سنە لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا سەید محەمەد سەعید حسێنی ئەندامی ئەنجومەنی فتوای کوردستان و پێشنوێژی هەینی کاتی شاری سنە پاش دوو ساڵ نەخۆشی، دوانیوەڕۆی رۆژی ڕابردوو (چوارشەممە) لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەم زانا ئایینییەی ئەهلی سوننە هاوکاتی ئەندامێتی لە ئەنجومەنی فتوای کوردستان و پێشنوێژی هەینی کاتی شاری سنە، پێشنوێژی چەندین مزگەوت و مامۆستای قوتابخانەگەلی ئایینی سوننە بووە.

بڕیارە ڕێوڕەسمی بەرێ کرانی تەرمی ئەو خوالێخۆشبووە بەیانی (پێنج شەممە) کاتژمێر ٩:٠٠ لە گەڕەکی ئای تەپەی شێخ محەمەد باقری سنە بەڕێوە بچێت.

شایانی باسە ماوەیەک لەوە پێش ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای داد لە سەفەری بۆ پارێزگای کوردستان، سەردانی مامۆستا سەید محەمەد سەعید حسێنی کردبوو و لە نزیکەوە هەواڵپرسی بوو.

News Code 28931

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =