بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ئاگادارەکان بە کەنالی مەیادینیان ڕاگەیاند کە بڕیارە کۆبوونەوەیەکی ئەمنیەتی نێوان نوێنەرانی تورکیا و سووریا لە سوچی بەڕێوە بچێت.
ئەو سەرچاوانە جەختیان کرد کە ئەو کۆبوونەوە لە ژێر چاوەدێری ڕووسیا بەڕێوە دەچێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر هەواڵگەلێک لە سەر کۆبوونەوەی نوێنەرانی تورکیا و ڕووسیا لە باکووری منبەج بڵاو بووبووەوە.
تورکیا ئێستا ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی ناوچە کوردنشینەکان لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دەدات.
Your Comment