بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید مەحموود عەلەوی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە سەردان لە سنووری مێهران ئاشکرای کرد: لە هەر سێ سنووری مێهران، چەزابە، شەلەمچە دۆخی هاتوچۆ باشە و هیچ کێشەیەک نییە.
ناوبراو بە ئاماژە بە گەشەی ژیرخان و ئیمکانات لە سنووری مێهران و سنوورەکانی تری وڵات، زیادی کرد: ئەو زیارەتکارانەی کە ساڵانی ڕابردوو لە سنووری مێهرانەوە هاتوچۆیان کردووە بە باشی پێشکەوتن و گەشەی ژێرخانەکانیان لە ئەو سنوورە بینیوە.
ناوبراو زیادیشی کرد: لە ئاوەها کاتێکی قەرەباڵغ و هاتوچۆی زۆردا، دوژمنان دەکەونە بیری کاری خراپکارانەوە تا خەڵک چاوترسێن بکەن.
عەلەوی لە درێژەدا وتیشی: هەر لە ئەم ماوەدا چەند جار هەوڵ بۆ بۆمبدانەری بۆ دروست کردنی نائەمنی درا کە شوکر بۆ خودا پیلانەکانیان پووچەڵ کرایەوە.
زیادیشی کرد: لە دوو هەفتەی دواییدا ٥٠ پارچە چەک دۆزرایەوە، پیلانی ئەوان نائەمنی بوو بەڵام نەگەیشتنە ئامانجەکەیان.
عەلەوی لە کۆتاییدا جەختی کرد: هاوکاری ئیتلاعاتی زۆر باشمان بە گەڵ دۆستانمان لە عێراق هەبووە و هەمانە کە هیوادارن ئارامش و ئاسایش بۆ هاتوچۆی زیارەتکاران دروست بکەین.
Your Comment