AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ٢١ ١١:٣٣

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند:

هەموو گەڕەکانی سەرێ کانی کەوتەوە دەستی هەسەدە

هەموو گەڕەکانی سەرێ کانی کەوتەوە دەستی هەسەدە

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە کە تەواوی گەڕەکەکانی سەرێ کانی لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانیانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)دایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە کە هێزەکانی سووریای دیموکرات توانیویانە زۆرینەی ناوچەکانی شارۆچکەی سەرێ کانی کۆنتڕۆڵ بکەنەوە و هێزەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆن ناچار بە کشانەوە لە شارەکە بکەن.

روانگەی سوری دەشڵێت: لە ئێستادا شەڕوپێکدادان لە دەروازەی سەرەکی شارەکەدا بەردەوامە و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش لە شارەکانی قامیشلۆ و کۆبانیدا بڵاوبوونەوەتەوە.

News ID 28863

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha