ئێران بە ناوبژی و بێ ناوبژی ئامادەی گفتوگۆ لە گەڵ عەرەبستانین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە سەفەری سەرۆک وەزیرانی پاکستان بۆ ئێران، وتی: ئێران هەمیشە ڕایگەیاندووە کە بە ناوبژی و بێ ناوبژی ئامادەی گفتوگۆ لە گەڵ عەرەبستانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی بە ئاماژە بە دووهەمین سەفەری عەمران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان لەمساڵدا بۆ ئێران، وتی: ئەو سەفەرە لە چوارچێوەی هاوکاریگەلی نزیک و دۆستانەی نێوان دوو وڵات دەبێت و سەرۆک وەزیرانی پاکستان لەو سەفەرەدا وێرای دیدار لە گەڵ سەرۆک کۆماری، لە گەڵ رێبەری باڵاش دیدار و گفتوگۆ دەکات.

مووسەوی ئاماژەی بە لێکدانەوەی دوا گۆرانکاری و پرسەکانی ناوچە و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی تاران و ئیسلام ئاباد لە میانەی گفتوگۆ و دیداری بەرپرسانی پاکستانی و ئێرانی کرد و وتیشی ئاگاداری هەوڵی ناوبژیگەرانەی سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە نێوان ئێران و عەرەبستان نییە.

ناوبراو لە درێژەدا جەختی کرد: ئێران بەردەوام ڕایگەیاندووە کە بە ناوبژی و بێ ناوبژی ئامادەی گفتوگۆ لە گەڵ دراوسێکانی و لەوان عەرەبستانە و ئەگەر ناکۆکییەک لە ئارادایە دەبێ هەوڵی چارەسەری کردنی بدەین و رێگە نەدەین باڵە دەرەکییەکان و وڵاتانی سەرووناوچەیی دستێوەردان لە پەیوەندیی وڵاتان و پرسە ناوچەییەکان بکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە راشیگەیاند: ئامادەیی ئێران بۆ گفتوگۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکە دەگرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش کۆماری ئیسلامی ئێران کۆمەڵێک پلانی ئاراستە کردووە و پێشوازی لەو وڵاتانە دەکات کە نیازپاکانە هەوڵی جێگر کردنی ئاسایشی ناوچەکە دەدەن.

News Code 28855

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =