هەسەدە بازگەیەکی تورکیای لە کۆبانێ کردە ئامانج

سەرچاوەکان لە تەشەنەسەندنی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و سەربازانی تورکیا و ملیشیاکانی سەر بە ئەنقەرە لە بەرە جۆراوجۆرەکانی سنووری سووریا و تورکیا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "رای الیوم"، سەرچاوەکان لە تەشەنەسەندن و گرژتربوونی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و سەربازانی تورکیا و ملیشیاکانی سەر بە ئەنقەرە لە بەرە جۆراوجۆرەکانی کۆبانی، حەسەکە، گردێ سپی و هاوێری ڕەقە هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە، هاوکاتی هێرشەکان، سوپای تورکیا خەریکی بۆردومانی ناوچە جۆراوجۆرەکانی باکووری سووریا بە فرۆکەی جەنگییە.

لە هەمانکاتدا هەسەدە ڕایگەیاند: هێزەکانی تورکیا هەوڵ دەدەن کە لە چەند بەرەوە هێڵی بەرگریی ئێمە تێکبشکێنن، بەڵام هێزەکانمان بەرەنگاری دەکەن. تورکیا رۆژی ڕابردوو هەڵیکوتایە سەر سەری‌کانی و ئێمە خەریکی وەڵامدانەوەیان بە چەکی قورسین و شەڕێکی گرژ و توند لە هێڵی سنووری بەردەوامە.

هەندێک سەرچاوەی کوردی بە ئاماژە بە زاڵبوونی هێزەکانی تورکیا و ملیشیاکانی سەر بە تورکیا بە سەر ١١ گوندی هاوێری گردە سپی، ڕایانگەیاند کە هێزەکانی هەسەدە شەوی ڕابردوو ٢ گوندیان ئازاد کردۆتەوە.

سەرچاوەکان هەروەها ڕایانگەیاند کە هێزەکانی هەسەدە تونێلگەلێکیان هەڵکەندووە و لەو رێگەوە وێرای پەلاماری لەناکەوت، چەقیان خستۆتە بەردەم پێشڕەویی هێزەکانی تورکیا.

هەروەها ئەو سەرچاوانە لە  هێرشی هێزەکانی هەسەدە بۆ سەر بازگە سنوورییەکانی تورکیا لە نزیکی شاری کۆبانی هەواڵیان داوە.

News Code 28829

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =