بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی ئامارەکەی یەپەگە تا ئێستا پێنج شەڕڤانی یەپەگە و سێ هاوڵاتی دیکەی مەدەنی بەهۆی بۆردومانی فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە.
شەوی ڕابردوو و لە یەکەم هەنگاوی دەستدرێژی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا و ڕۆژهەڵاتی فورات، فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا تۆپبارانی گرێ سپی، کەرتی رۆژئاوای عەین عیسا، سەرێ کانیەیان کردوە، هاوکات لە رێگەی تانکەکانیشیانەوە تۆپبارانی قامیشلۆ، دیربەسیە و دێریکیان کردوە.
سەرەڕای تۆپباران کردنەکان لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان سووریا-تورکیا لە ئەنجامی لەشکرکێشیەکانی تورکیا دەیان هاووڵاتی مەدەنی بریندارکراون

یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) ئاماری کوژراو و بریندارەکانی یەکەم ڕۆژی هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریای بڵاوکردەوە.
News Code 28807
بۆچوونی ئێوە