بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆیتێرز بە گێڕانەوە لە فاحرتین ئاڵتۆن ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک کۆماری تورکیا ڕاپۆرتی داوە کە ئۆپراسیۆنی ئەو وڵاتە و میلیشیا هاوپەیمانەکانی ئەنقەرە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە زوویی دەست پێدەکات.
ئاڵتۆن زیادی کردووە کە یەکینەکانی پاراستنی گەل دوو بژاردەیان هەیە: دەتوانن شوێنەکە بە جێ بهێڵن یا ئێمە ئەبێ لە بەرانبەریان بوەستین تا کێشە بۆ ئۆپراسیۆنی دژە داعشی ئێمە دروست نەکەن.
ئاماژەی ئەو بەرپرسە باڵای دەوڵەتی تورکیا بە هێزە کوردییەکانە کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو ڕۆڵی سەرەکیان لە شکستی داعش هەبووە.
Your Comment