AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ١٥ ٠٨:٤٦

بەشداریی ٤٢ بڵاڤۆکی دەرەکی لە پیشانگای کتێبی کوردستان

بەشداریی ٤٢ بڵاڤۆکی دەرەکی لە پیشانگای کتێبی کوردستان

بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان وتی: لە نۆهەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی کوردستان ٤٢ بڵاڤۆکی دەرەکی بەشدارییان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان، جەلال قەڵعەشاخانی بە ئاماژە بە کرانەوەی نۆهەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی کوردستان لە رۆژی چوارشەممەی حەوتەی ڕابردوو (١٠ی ڕەزبەر)، ڕایگەیاند: ٤٢ بڵاڤۆکی دەرەکی بە ٩ هەزار و ٨٣٧ کتێبەوە ئەوساڵ بەشداری ئەم پیشانگایە بوونە.

قەلعەشاخانی پێشوازیی لە ژووری بڵاڤۆکە دەرەکییەکانی زۆر باش ڕاگەیاند و وتی: هەوڵ دەدەین لە ساڵانی داهاتوودا بەشداریی بڵاڤۆکە دەرەکییەکان زیاتر بێت لە پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی کوردستاندا.

News ID 28718

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha