بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکدا وتی : "خەڵکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێگا بە جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە نادەن، تەنانەت ئەو بەشەی خەڵکی سووریایش کە لە تورکیادان ئەوانیش قەبووڵیان نییە" .
وتیشی: " ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری سووریا ناوچەی چۆڵ و بێ خاوەن نین، هێنانی خەڵک بۆ ئەم ناوچانە و پێدانی ماڵ و زەوی و زار بۆ کشت و کاڵ بەئەوان بە تەواوەتی خەون و خەیاڵە، جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە بە هیچ جۆرێک گونجاو نییە".
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێزەکانی سووریا دیمۆکراتیک چەندین کیلۆمەتر لە سنووری هاوبەشی سووریا و تورکیا کشاونەتەوە و مەتەرێزیان گواستووەتەوە و پێشتر ڕەزامەندییان بە دانانی ناوچەی ئارام دەربڕیبوو.
Your Comment