AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ١٢ ١٧:١٦

ئەنجومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی عێراق:

دەرکرانی هەزارن فەرمانبەری عێراقی بە تاوانی گەندەڵی

دەرکرانی هەزارن فەرمانبەری عێراقی بە تاوانی گەندەڵی

ئەنجومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی عێراق لە دەرکرانی هەزاران فەرمانبەری ئەو وڵاتە بە تاوانی گەندەڵی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە شەفەق نیووز، ئەنجومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی عێراق لە بڕیاری دەرکرانی هەزاران فەرمانبەری ئەو وڵاتە بە تاوانی گەندەڵی لە دانیشتنی رۆژی ڕابردوو (پێنج شەممە) بە بەشداریی "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەواڵی دا.

لە بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی عێراقدا هاتووە کە لەو دانیشتنەدا ڕاپۆرتی لیژنەی ڕوونکاری و کۆمیتەی توێژینەوەکان سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی کە بە هۆی گەندەڵی حوکمی دادگەیان بۆ دەرکراوە، ئاراستە کرا و بڕیار درا کە هەزاران فەرمانبەری عێراقی لە پۆستی خۆیان وەلاوە بنرێن و لە داهاتووشدا هیچ پۆستێکی باڵای کلیلی و مامناوەندیان پێ نەدرێت.

ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە کە هەندێک لە شارەکانی عێراق لە رۆژی سێ شەممەوە لە ناڕەزایەتی بە نەبوونی کار، لاوازی لە خزمەتگەیاندن و پەرەسەندنی گەندەڵی و نەبوونی بەرەنگاربوونەوەی شلگێرانە تووشی بشێوی و ناڕەزایەتی بەربڵاو بووە.

شایانی باسە کە بە گوێرەی هەواڵدەریی فەرمی عێراق (واع) و بە پێی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق، هێزەکانی ئەو وڵاتە توانیویانە سەرەڕای ناڕەزایەتییەکان لە چەندین پارێزگای عێراق، دۆخی ئەمنی کۆنتڕۆ بکەن و دۆخەکە بە بەراوەرد لە گەڵ رۆژانی ڕابردوو ئارامتر بۆتەوە.

News Code 28665

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha