AP ١٤٠٣ گوڵان ٢٨ ١٤:٣٣

لە کاردانەوە بە بەیاننامەی کۆبوونەوەی بەرپرسانی کۆمکاری عەرەب؛

کەنعانی: سێ دوورگەکە بەشی جودا نەکراوی خاکی ئێرانە

کەنعانی: سێ دوورگەکە بەشی جودا نەکراوی خاکی ئێرانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: سێ دوورگەکەی ئوبوومووسا، تونبی گەورە و تونبی بچووک، بەشی جودانەکراوی خاکی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەشی هاوپەیوەند بە سێ دوورگە ئێرانییەکەی هەڵکەوتوو لە کەنداوی فارس لە بەیاننامەی سی و سێهەمین کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەب لە بەحرەینی قبووڵ نەکراو وەسف کرد و ئیدانەی کرد.

ناوبراو زیادی کرد: بەردەوام جەخت کراوە کە دوورگەکانی ئەبوومووسا، تونبی گەورە و تونبی بچووک بەشی جودانەکراو و هەتاهاتەیی خاکی ئێرانن و هێنانە ئارای ئاوەها باسگەلێکی بێ بنەما ڕەت کراوەیە بەڵام پێشوازی دەکەین ئەو بەندانەی کە هاوپەیوەند بە غەززە هێنراوە.

News ID 50196

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha