توانای کۆماری ئیسلامی زۆر زیاتر لەوەیە کە تا ئێستا دەرکەوتووە

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی حەزرەتی خاتەمولئەنبیا وتی: هێز و توانی کۆماری ئیسلامی زیاتر لەوەیە کە تا ئێستا دەرکەوتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر پاسداری غوڵام عەلی رەشید فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی حەزرەتی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند: ستراتیژی سەربازی ئێمە لە بڕیارگەی ناوەندی حەزرەتی خاتەموئەنبیا بۆ بەڕێوەبەرایەتی قەیران و شەڕەکانی داهاتوو، بە پێی ئەزموونی بەرەڤانی پیرۆز، چییتەی زۆراوجۆر و ڕوو بە پەرەی هەڕەشەکان و هەروەها پێداویستی بەرەوڕوو بوونەوەکانی ئێستا لە ناوچەکە، بریتییە لە: ١. جیدی و دڵنیا بوون لە هەرەشەی دوژمنان و زەروورەتی وشیاری بە هەبوونی زاڵ بوونی زانیاری٢. زیاد کردنی ئامادەیی بۆ بەرەوڕوو بوونەوە لە گەڵ هەموو سیناریۆکان، بۆ ڕێگری لە ئەوەی کە کوتوپڕ هێرشمان نەکرێتە سەر٣. بەکارهێنانی تەواوی بەستێن و تواناکان و ئامادە بوونی هەمە لایەنە و مەیدانی بۆ دیاری کردنی چارەنووسی شەڕ.

سەردار ڕەشید لە درێژەدا زیادی کرد: بڕیارگەی ناوەندی حەزرەتی خاتەمولئەنبیا بە داڕشتنی " نمانە و شێوەی شەڕ کردن" لە بەرانبەر هەڕەشە و شەڕی داهاتوو، بە پێی ستراتیژی خۆمان و خەسار لە دوژمن، لە بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی ئێران و یەکپارچەیی خاکی وڵات، لە بەرانبەر هەر جۆرە هەوڵێکی دەستدرێژانە بەرگری دەکات.

سەردار ڕەشید بە وتنی ئەوەی کە تایبەتمەندییەکانی هێزی شاردراوەی کۆماری ئیسلامی زۆر زیاتر لەوەیە کە تا ئێستا دەرکەوتووە، جەختی کرد: ئێمە خۆمانمان خستووەتە ئەو دۆخەوە کە ئەگەری هەیە تێی بکەوین و لە تەواوی بەستێن و توانای خۆمان بۆ تێکشکانی دوژمن کەڵک وەردەگرین.

News Code 28591

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =