بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف بەرەبەیانی سێشەممە لە پەیامێکی تویتەری بە بەیانییەی سێ وڵاتی ئەورووپی سەبارەت بە پێویست بوونی ڕێککەوتنێکی نوێ لە گەڵ ئێران کاردانەوە نیشان دا و نووسی: ناتوانی سێ وڵاتی ئەورووپی لە بەڕێوە بردنی بەڵێنەکانیان بە بێ ئیزنی ئەمریکا لە مانگی مەیی ساڵی ٢٠١٨ەوە دەرکەوتووە.
ناوبراو زیادی کرد:ڕێگاچارەی ئەم کۆستەش، وردەی گشتی بۆ پێکهێنانی ڕێگای سەربەخۆ، دووپات نەکردنەوەی پاگەندە پووچەکانی ئەمریکا و تەبایی لە گەڵ بەرنامەی گشتیی هەنگاوی هاوبەشە.
وەزیری دەرەوە ئێران لە کۆتایی پەیامەکەیدا جەختی کرد: هیچ جۆرە ڕێککەوتنێکی نوێ پێش پێبەند بوون بە ڕێککەوتنی ئێستامان بوونی نابێت.
دووشەممە شەو سێ وڵاتی ئەورووپی بریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش، هێرشەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی عەرەبستانیان دایە پاڵ ئێرانەوە و زیادیان کرد ئێستا کاتی ئەوە گەیشتووە کە ئێران چوارچێوەی دانوستانە درێژخایەنەکان سەربارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی، پرسە ئەمنیەتییەکانی ناوچەیی کە بریتییە لە بەرنامەی مووشەکیش، قبووڵ بکات.
بۆچوونی ئێوە