بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی تێلگراف، مارک ئسپیەر وەزیری بەرگری ئەمریکا لە لێدوانێکدا لە میانەی سەفەری بۆ بەریتانیا ڕایگەیاند کە ئێران وردە وردە لە خاڵی دانوستان لە گەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نزیکتر دەبێتەوە.
ناوبراو بە هیواخواستن بۆ یەکلابوونەوەی دانوستانەکان، ڕاشیگەیاند: لە زۆر سۆنگوە پێدەچێت کە ئێران وردە وردە بگاتە ئەو قەناعەتەی کە دەتوانێ دانوستان بکات.
لێدوانەکانی ئەو پرسەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە لە چەند مانگی ڕابردووەوە ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا زیاتر تەشەنەی سەندووە و تەنیا لە حەوتەی ڕابردوودا دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوو جاری دیکە گەمارۆی نوێی لە دژی ئێران داسەپاند و هاوکات دوو جار جەختی لەوەش کرد کە بڕیار نییە بەمزووانە گەمارۆکان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵوەشێتەوە.
هەڵبەت ترامپ لە وەڵامی هەواڵنێران لەبارەی ئەگەری دیداری لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، وتی کە هەر شتێک مومکینە!
بۆچوونی ئێوە