بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی لە داخرانی ١٠٠ نەخۆشخانە لە نێوان ٢٦٨ نەخۆشخانەی ژێر چاوەدێری ئەو ڕێکخراوە لە یەمەن لە مانگی ئۆگۆستی ڕابردوو بە هۆی کەم بوونی بودجە هەواڵی دا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سندوقی نیشتەجێ کردنی نەتەوە یەکگرتووەکان پێش بینی کرد کە ٧٥ نەخۆشخانەی تر تا کۆتایی مانگی سێپتەمبەر دادەخرێت کە ئەو کارە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە سەر٦٥٠ هەزار ژنی یەمەنی کە پێویستیان بە خزمەتگوزاری تەندروستی و پزیشیکی هەیە، کاریگەری دەبێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ئەگەری داخرانی تەواوی نەخۆشخانەکانی پێوەندیدار بە ئەو سندوقەوە لە یەمەن، زیاتر لە یەک ملیۆن ژنی یەمەنی دەکەونە مەترسییەوە.
بۆچوونی ئێوە