سعوودیە و هەموو رێگەکانی پەرەدان بە وەهابییەت لە بەژی ڕەش

عەرەبستانی سعوودی لە کاتێکدا ساڵانە چەندین میلیارد دۆلار بۆ پەرەدان بە وەهابییەت لە بەژی ڕەشدا خەرج دەکات کە میدیاگەلی سەر بە ڕیاز، ئێران بە هۆکاری پێکدادانە فیرقەییەکانی ئەو بەژە پێناسە دەکەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – ڕامین حسێن ئابادیان: لە ئێستادا نزیکەی یەک سەدە لە سەروەریی بنەماڵەی ئالی سعوود  بە سەر عەرەبستاندا تێدەپەڕێت و لەو ماوەیەدا هەموو تاکێک لە دەسەڵاتدارانی ئەو بنەماڵەیە هەموو هەوڵی خۆی بۆ پەرەدان بە وەهابێت لە بەژی ڕەش خستۆتە گەڕ.

ناوچەی رۆژهەڵاتی ئەفریقا یەکێکە لەو ناوچە گرینگانەی ئەو بەژە کە لە دەیەی ١٩٦٠ەوە سەرنجی عەرەبستانی سعوودی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و دەسەڵاتدارنی ئەو وڵاتە لە پێناو بانگەشە بۆ وەهابێت بەهایەکی تایبەتیان داوە بە وڵاتانی ئۆگاندا، تانزانیا و کێنیا. هەنگاوە بانگەشەییەکانی عەرەبستان لە دەیەکانی حەفتا و هەشتا هاوکاتی شەپۆلێک لە توندوتیژی و ڕادیکاڵیزم لە دژی موسڵمانانی رۆژهەڵاتی ئەفریقا بوو. سعوودییەکان لە پێناو پەرەدان بە وەهابیت لە هەموو جێیەکی ئەفریقا و لەوان رۆژهەڵاتی ئەفریقا هێرشی توندی بانگەشەییان کردە سەر شیعەکان لە جێ جێی ئەو ناوچەیە. لە ڕاستیدا، ستراتژیی سەرەکی و بنەمایی سعوودییەکان لە ئەفریقا بەردەوام پشت‌ئەستوور بووە بە پەرەدان بە ئەندێشەگەلی توندئاژۆیانەی وەهابیگەری.

ئەنجامی پەرەدان بە وەهابییەت لە وڵاتانی ئەفریقایی و لەوان کێنیا، ئۆگاندا و تانزانیا هاتنەدیی ڕووداوگەلێکی توندئاژۆیانە لە لایەن پێڕەوانی ئەو فێرقە دزێوە بووە و ڕاست بەو هۆیەیە کە میدیاگەلی سعوودی بۆ خۆدزینەوە لە بەرپرسایەتی ئەو ڕووداوگەلە، لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی داوەتە گورزدان لە دیتران. ئەو میدیاگەلە بە مەبەستی شاردنەوەی  پەرەسەندنی توندئاژۆیی بە هۆی پەل داکوتانی وەهابییەت، پاگەندەی هەوڵی ئێران بۆ پەرەدان بە شیعەگەری لە وڵاتانی ئەفریقایی دەکەن؛ ئەوە لە کاتێکدایە کە سەرهەڵدان و تۆکمەی شیعەگەری لە قاڕەی ڕەشدا خاوەن بنچینەی ناوخۆییە، نەک دەرەکی.

ئەو پاگەندە ڕێکخراوەی میدیاگەلی سعوودی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەرپۆش‌نانەوەی ئەنجامی تەشەنەداری پەرەسەندنی وەهابییەت لە وڵاتانی ئەفریقایی دەیکەن؛  لە کاتێکدایە کە ئێران هیچکات لە پشتی پەرەسەندنی شیعەگەری لە ئەفریقادا نەبووە. بەڵام لە بەرامبەردا، هەر وەک پێشتر وترا، عەرەبستانی سعوودی چالاکیگەلێکی زۆری لە پێناو پەرەدان بە وەهابییەت لە بەژی ڕەشدا ئەنجام داوە و دەیدات.

بۆ وێنە، پێشتر ستراتژیی عەرەبستان پێدانی زیاتر لە ٣ هەزار بوورسیەی خوێندنی زانکۆکانی سعوودی بە موسڵمانانی کێنیا، تانزانیا و ئۆگاندا بووە. لە ڕاستیدا، عەرەبستان هەوڵی دەدا بەرەیەکی نوێ لە مەلاکانی سەر بە خۆی کە لەو زانکۆیانەدا و بە تایبەت لە زانکۆی مەدینە پەروەردە بوونە، لە سەر جەماعەتی ئیسلامی ئەو وڵاتانە دابنێت، تا لەو رێگەوە پێگەی خۆی لە ئەفریقادا تۆکمەتر بکات.

عەرەبستانی سعوودی لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوو بە مەبەستی کاریگەری دانان لە سەر هزری زاڵ بە سەر وڵاتانی ئەفریقایی و بە تایبەت وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەفریقا سەدان ملیارد دۆلاری خەرج کردووە. بنەماڵەی سعوودی لە ماوەی ساڵانی دوورودرێژی ڕابردوو پڕۆژەگەلێکی زۆر و لەوان قوتابخانە، مزگەوت، ناوەنگەلی فەرهەنگی و ... چێکردوو، هەتا لە پشت ئەو داپەڕانەدا بەردەوام بن لە پەرەدان بە وەهابییەت و کاریگەری دانانی خراپ لە سەر هزری ئەفریقایی. ئەوانە بەشێکن لە زنجیرە هەنگاوەکانی سعوودی بۆ پەرەدان بە وەهابییەت لە ئەفریقادا.

ئەوە لە کاتێکدایە کە شیعەگەری، بە شێوەی ئاسایی و سروشتی لە ئەفریقادا پەرەی سەندووە و کۆماری ئیسلامی ئێران بە هیچ جۆرێک لە پشت ئەو پرسەدا نەبووە. لە ماوەی نزیک بە ٤ دەیە کە لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی تێدەپەڕێت، هیچکام لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە هەوڵ و تێکۆشان بۆ پەرەدان بە شیعەگەری لە وڵاتانی ئەفریقادا نەدواون، چونکە لە بنەڕەتەوە پەرەسەندنی شیعەگەری لەو وڵاتانەدا بەشێک لە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی نەبووە. شیعەگەری لە وڵاتانی ئەفریقایی بە شێوەی خۆڕسک  و بە پێی ویستی دانیشتووانی ئەو وڵاتانە پەرەی سەندووە.

بە تەواو ئەوانەوە، ئێستا عەرەبستان زیاتر لە ٧٠ کەناڵی سەتەلایەتی ئایینی بە زمانگەلی جۆراوجۆر هەیە کە بابەتی ئاژاوەنەرانە لە کەشی ناوچە و ئەفریقادا بڵاو دەکەنەوە، بەڵکوو لەو رێگەوە رێگە بۆ پەرەسەندنی وەهابییەت لە بەژی ڕەش خۆش بکەن. سعوودییەکان جگە لە سەرمایەدانەریی بەربڵاو لە وڵاتانی ئەفریقی بۆ پەرەدان بە وەهابییەت، بانگەشەکارانێکی زۆریشی لەو پێناو ڕەوانەی ئەو وڵاتانە کردووە.

بە گوێرەی دوا ڕاپۆرتەکان، لە ئێستادا جگە لە شێخ و پێشنوێژانی هەینی و جەماعەتی سەر بە عەرەبستان کە زۆربەیان لە زانکۆکانی عەرەبستان وانەیان خوێندووە، دەیان بانگەشەکاری وەهابی کە لە عەرەبستانەوە ڕەوانە کراون بە فەرمی خەریکی بانگەشەی وەهابییەتن و لە ڕیاز مووچەی دیاری کراو وەردەگرن. ئەو بانگەشەکارانە لە مزگەوت و قوتابخانە ئیسلامییەکانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا بە ڕاشکاوی خەریکی بانگەشەی وەهابییەتن و لە ڕێوڕەسم و بۆنە ئاینییەکانیش ستایشی ئایینی وەهابییەت دەکەن.

سعوودییەکان زۆربەی چالاکییەکانی خۆیان لە پێناو پەرەسەندنی وەهابییەت لە وڵاتانی ئەفریقایی لە قەوارەی چالاکیگەلی ڕێکخراوی ناسراو بە "پەیوەندیی عالەمی ئیسلامی" ئەنجام دەدەن. ئەو ڕێکخراوە جیهانییە بە زیاتر لە ٥٠ ساڵ چالاکی لە مەککەی پیرۆز هەڵکەوتووە. ڕێکخراوەی ناوبراو، لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو بە تەرخاندانی تێچووگەلی قورس، دەیان خانوویان بۆ شێخ و زانایانی وەهابی یان نزیک لەو فیرقەیە لە شار و گوندەکانی رۆژهەڵاتی ئەفریقا کردۆتەوە و بە شێوەی ناڕاستەوخۆ خەریکی پەرەدان بە وەهابییەت لە قاڕەی ڕەشن.

لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسانی ڕێکخراوی پەیوەندیی عالەمی ئیسلامی هەرچی ساڵە، ژمارێکی زۆری کتێب و گۆڤاری ئیسلامی چاپی عەرەبستان لە ناو مزگەوت و قوتانخانە ئیسلامییەکانی سەرتاسەری وڵاتانی ئەفریقادا بڵاو دەکەنەوە. ئەو بڵاڤۆکانە خۆیان بە دوو دەستە دابەش دەبن؛ بەشێکی بەرچاویان کتێبگەلی تایبەت بە ئایینی وەهابییەتن و بانگەشيکاران هەوڵ دەدەن بەو کتێبانە فیرقەکەیان بناسێنن و لە ناو موسڵماناندا بانگەشەی پێ بکەن.

لە لایەکی دیکەوە عەرەبستان بۆ ڕاکێشانی شێخە پلە بەرزەکانی وڵاتانی ئەفریقی بە ئایینی دزێوی وەهابییەت، بەڵێنی پێدانی وامی بێ بەرامبەر یان وامی بە قست و پێدانەوەی درێژخایەنیان دەداتێ. لە ڕاستیدا، ڕێکخراوی پەیوەندیی عالەمی ئیسلامی هەوڵ دەدات بە کەڵك ئاوەژۆیی لە هەژاریی موسڵمانان لە ئەفریقا، رێبەرانی موسڵمانی ئەو وڵاتانە بە هەر لەونێک و لەوان بە تەماح خستن و پێدانی پارەی نەخدیی بەرچاو بۆ لای خۆی ڕاکێشێت.

تەواو ئەوی باس کرا تەنیا بەشێک لە زنجیرە هەوڵە دزێوەکانی ڕژیمی سعوودی بۆ پەرەدان بە وەهابییەت لە وڵاتانی جۆراوجۆری ئەفریقایی بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی ئەفریقا بوو؛ ئەوە لە کاتێکدایە کە میدیاگەلی سەر بە عەرەبستانی سعوودی بە پێوشوێن گرتنی رێبازێکی دیار، کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆکاری کیشمەکێشە مەزهەبییەکانی وڵاتانی ئەفریقایی و بە مەبەستی پەرەدان بە شیعەگەری دەناسێنن.

News Code 28114

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =