بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی، جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران لە گەڵ لێژنەیەک بریتی لە جێگر و بەرپرسانی باڵای ڕێکخراو بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی هەفتەی دەوڵەت و ڕۆژی فەرمانبەر و هەروەها ڕەتوی پێشکەوتنی پڕۆژەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی تەندروستی و کشتوکاڵی ئەلبۆرز لە ئەو ناوەندە ئامادە بوو و لە کۆڕی بەرپرسان و فەرمانبەرانی ناوەندەکە لێدوانی دا.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی لە میانەی قسەکانیدا لە شرۆڤەی بەرجام و ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی: چالاکییە ناڤۆکییەکان لە تەواوی بوارەکان بە ڕەوتێکی پلان بۆ داڕێژراو و بە هێزەوە درێژەی هەیە. هەر بۆیە ترامپ ئەوە بە خراپترین ڕێککەوتنی مێژووی ئەمریکا وەسف دەکات و دەڵێت بڕیار بوو چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران ڕابگیردرێت یان هێواش بکرێتەوە. بەرجام بە تەنیا ئەو کارەی نەکردووە بەڵکوو یارمەتی پیشەی ناڤۆکی ئێران دەدات و ئەوەی کە هەیەتی پێش دەخات. پێدەچێت مەبەستی ترامپ ڕاکتۆری خەندابی ئەراکە کە دووبارە داڕشتنەوەی بنەڕەتی و گشتیی لە لایەن لێکۆڵەرانی ئێرانییەوە ئەنجام دراوە و لە لایەن لێزانانی چینی، ئەمریکی و دوایی بریتانیایی لێک دراوەتەوە. بە پشتی خودا لە دوو سێ مانگی داهاتوو هەواڵی باش لە سەر ئەو پڕۆژە ڕادەگەیێندرێت و کاری باش دەبینین. ئەو ڕاکتۆرە لە باری داڕشتن، ئیعتباری جیهانیی هەیە هیوادارین ڕۆژێک بتوانین بەڵگەی زانستی سەبارەت بە چالاکییە ئەنجام دراوەکان لە ئەو پڕۆژە بخەینە بەدەست لێزانان و ڕای گشتییەوە.
بۆچوونی ئێوە