وەزیرێکی هەرێمی کوردستان: داعش لە عێراق سەری هەڵداوەتەوە

وەزیرى ناوخۆى هەرێمى کوردستان داوا دەکات هاوکاری زیاتر هەبێت لە نیوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هۆشداریی لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى هەرێمى کوردستان لەمیانى دەرچوونى ژمارەیەک ئەفسەرى زێرەڤانى ڕاگەیاند:" ئێمە داوا لە ئەمریکا و حکوومەتى عێراق دەکەین کە ئاگادارى زیاتر هەبێت لە نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق لەو ناوچانەى تازە لەدەستى داعش رزگار کراون، چونکە هێشتا داعش لەناو نەچووە و لە هەندێ ناوچە سەریان هەڵداوەتەوە".

ڕاشیگەیاند کە هەرێمى کوردستان پابەندە بە رووبەرووبوونەوەى تیرۆر و بەتایبەت لەناوبردنى چەکدارو پاشماوەکانى داعش.

رێبەر ئەحمەد داواشى کرد کە پەلە بکرێت لە ئاساییکردنەوەى دۆخى ناوچە کێشەلەسەرەکان و گەڕانەوە پیشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە.

وەزیرى ناوخۆ وتیشى: "چاوەڕێی حکومەتى عێراق دەکەین بۆ ئەوەى ئەو لێکتێگەیشتنەى لەنێوان هەرێم و بەغدا دروست بووە جێبەجێ بکرێت".

لەبارەى یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگەش وەزیرى ناوخۆ جەختکردەوە لە کابینەى نۆیەمدا بەتایبەت لەلایەن سەرۆکى حکومەتەوە هەوڵى جدى هەیە بۆ رێکخستنەوەو یەکخستنەوەى هێزى پێشمەرگە و وەزارەتى پێشمەرگە.

News Code 28068

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =