مووشەکی باوەڕ ٣٧٣ لە ئێس ٣٠٠  زۆر بەهێزترە

سەرۆک کۆمار وتی: سیستەمی بەرگری و خۆجەیی باوەڕ ٣٧٣ کە ئەمڕۆ ڕوونوێنی کرا، سیستەمێکە کە لە سیستەمی ئێس ٣٠٠ بەهێزتر و زۆر نزیک لە ئێس ٤٠٠ە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە رێوڕەسمی ڕوونوێنی لە سیستەمی مووشەکی ٣٧٣ بە بۆنەی ڕۆژی پیشەی بەرگری کە بە ئامادە بوونی بەرپرسانی پایەبەرزی ناوخۆیی و سەربازی و هەندێک لە باڵوێز و کەسانی تری بیانی لە ئێران بەڕێوە چوو، وتی: هیوادارین کە هەموو وڵاتانی دۆست لە باری سیاسی، ئابووری، فەرهەنگی، ئەمنیەتی و بەرگری ڕۆژ لەدوای ڕۆژی پتەوتر و بەهێزتر لە رابردوو بن.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە پیشەسازانی بەرگری ئێران، بەردەوام و هەر ساڵە ڕۆژی پیشەی بەرگری خەڵاتی بەنرخیان پێشکەشی خەڵکی ئێران کردووە، وتی: ساڵی ڕابردوو شەڕکەری کەوسەر کە لاشە و ماتۆڕەکەی بە تواوەتی لە لایەن پسپۆڕانی ناخۆوە لە پیشەی بەرگری بەرهەم هاتبوو، ڕوونوێنی کرا و گەشتی ئەو فڕۆکە شەڕکەرانە، خەڵاتی پیشەی بەرگری وڵات بە نەتەوەی ئێران بوو.

حەسەن ڕۆحانی بە ئاماژە بە سیستەمی بوەڕ ٣٧٣ کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕوونوێنی کرا، وتی: ئەو سیستەمە کە ئەمڕۆ ڕوونوینی کرا، سیستەمێکە کە لە سیستەمی بەرگری ئێس ٣٠٠ بەهێزتر و زۆر نزیک لە سیستەمی بەرگری ئێس ٤٠٠ە و ئەو کارە بە نرخە خەڵٶاتێکی گەورە لە لایەن هێزە چەکدارەکان و وەزارەتی بەرگری ئێمە بۆ خەڵکی ئازیزمان بوو.

News Code 27978

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =