بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووداو، (سەوڵم پۆڵا و کەناریش دوور) کۆشیعری نوێی عەبدوڵڵا پەشێوە و لە کتێبخانەکاندا لە بەردەستە، ئەو بەرهەمەی شاعیر جیاواز لە رابردوو بە زمان و رەوتێکی جیاواز و وشەکانی خستووەتە نێو دێرە شعرییەکانەوە.
دکتۆر محەممەد خدر، نووسەر و رەخنەگری ئەدەبی دەڵێت: "ئەزموونێکی تازەی نووسینە، دەچێتە نێو ئەزموونی شیعرەکانی دیکەی. زمانەکەیشی زمانێکی دەوڵەمەندە و چڕوپڕ تر لە جاران و هونەری تر لە جاران سەرنجی خوێنەری راکێشاوە".
ئەم نووسەر و رەخنەگرە ئەدەبییە پەشێو بە سیمبوولی ئێستای ئەدەبی کوردی و قەڵەمێکی جیهانی وەسف دەکات، کە خاوەنی نزیکەی ۱۵ کۆشیعر و دیوان و بەرهەمی وەرگێڕدراوە.
بەرهەمەکانیشی بۆ زۆربەی زمانە جیهانییەکان وەرگێڕدراون لەوانە: ئینگلیزی، رووسی، عەرەبی، تورکی و فارسی.
چەند رۆژێک پێش ئێستا دوای بڵاوبوونەوەی بەرهەمە نوێیەکەی هەواڵی کۆچی دوایی پەشێو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، بەڵام هەرزوو هەواڵەکە رەتکرایەوە.
- پەشێو ساڵی ۱۹۴۶ لە گوندی "بێرکۆت"ی نزیک شاری ھەولێر لەدایکبووە.
- ساڵی ۱۹۶۱ دەستیکردووە بە شیعر نووسین.
- ساڵی ۱۹۶۷ بۆ یەکەمجار لە بەغدا بەرهەمی "بتی شکاو"ی بە چاپ گەیاندبوو.
- ساڵی ۱۹۷۰ لە دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد لە بەغدا بەشداریکردووە.
- لە ساڵی ۱۹۷۳ دا زەمالەی خوێندن لە یەکێتی سۆڤیەتی جاران وەردەگرێت.
- ساڵی ۱۹۷۹ ماجستێری وەرگێڕانی رووسی و ئینگلیزی وەرگرت.
- ساڵی ۱۹۸۴ دکتۆرای لەسەر شاعیر و نووسەری گەورەی کورد پیرەمێرد وەرگرت.
- لە ۱۹۹۵ـەوە دانیشتووی وڵاتی فینلاندە.
- خێزاندارە و باوکی دوو کچە.
سەوڵم پۆڵا و کەناریش دوور هاتە بازار؛
نوێترین بەرهەمی عەبدوڵڵا پەشێو بڵاوکرایەوە/ چاپی دووەمی بەڕێوەیە

نوێترین بەرهەمی شاعیری ناسراوەی کورد عەبدوڵڵا پەشێو بڵاوکرایەوە و بەهۆی نەمانی لە کتێبخانەکان جارێکی دیکە چاپ دەکرێتەوە.
News ID 27911
Your Comment