وەبەرهێنانی ٢ سانتریفیوژ لە هەنگاوی سێهەمی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی ئێران

سەرۆکی کۆمیتەی ناڤۆکی مەجلیس وتی: ئێمە لە هەنگاوی سێهەمی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بەرجامدا دەفرایەتیی زۆرمان هەیە کە وەبەرهێنانی سانتیریفیوژگەلی پێشکەوتە یەک لەوانن.

محەمەد ئیبراهیم ڕەزایی نوێنەری خولی دەهەمی خەڵکی خومەین و سەرۆکی کۆمیتەی ناڤۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەکیی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر بە ئاماژە بە ستراتژیی نوێی کۆماری ئیسلامی بۆ کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بەرجامی وتی: بە هۆی بێ وەڵام مانەوەی نیازپاکی و دان بەخۆداگرتنی ئێران لە پاش کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام و گوشاری گەمارۆکانی ئەو وڵاتە و هاوپەیمانانیان، ئێران بە ناچار ڕووی لە بژێرەی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بەرجام کرد.

ڕەزایی ڕەوتی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بەرجامی هەنگاو بە هەنگاو بۆ دواوە و بۆ سەردەمی بەر لە دانوستانەکانی ناڤۆکی ڕاگەیاند و وتیشی: تا ئێستا لە دوو هەنگاوی پێشوودا ۳۰۰ کیلۆگرام ئۆرانیۆم پیتاندراوە و ئاستی چڕیی بەرهەمی ئۆرانیۆمی لە ٣،٦٨ لە سەد گەیوەتە لە سەدا ٤،٥.

ناوبراو سەبارەت بە هەنگاوی سێهەمی ئێران لە پرسی بەرجامدا ڕایگەیاند: دەفرایەتیی زۆرمان لە هەنگاوی سێهەم لە بەردەستە کە وەبەرهێنانی سانتیریفیوژگەلی پێشکەوتە یەک لەوانن.

سەرۆکی کۆمیتەی ناڤۆکی مەجلیس ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا کەڵک لە سانتریفیوژی کۆن و لە ئاستی IR۱ وەردەگرین، لە کاتێکدا سانتریفیوژەکانی  IR۶ و IR۸ ئامادەی وەبەرهێنانن. هەروەها چالاک کردنەوەی ئاوی قورس، گۆڕانی شێوەی ڕاگرتن و خەزێنەی ئاوی قورس و بەرزکردنەوەی لە سەدا پیتاندنی ئۆرانیۆم بەشێکی دیکەی ئەو پلانانەن کە دەتوانین لە هەنگاوی سێهەمی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بەرجام ئەنجامی بدەین.

News Code 27903

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =