فەرمانی تایبەتی سەرۆک کۆمار بۆ تۆماریی جیهانی هەورامان

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی فەرهەنگی، پیشەسازیی دەستی و گەشتیاری پارێزگای کرماشان لە فەرمانی تایبەتی سەرۆک کۆمار بۆ یەکەمایەتی بەخشین بە تۆماری جیهانی دیمونی فەرهەنگی – مێژوویی هەورامان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئومێد قادری بە ئاماژە بە سەفەری سەرەتای ئەوساڵی دوکتۆر حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ پارێزگای کرماشان، ڕایگەیاند: لەو سەفەرەدا پارێزگاری کوردستان بە پێی توێژینەوە ئەنجام دراوەکان بۆ تۆماری جیهانی دیمەنی فەرهەنگی - مێژوویی هەورامان، داوایان لە سەرۆک کۆمار کرد کە ئەو دۆسیە لە پێناو ڕەوانە کران بۆ یۆنێسکۆ لەوساڵدا بخرێتە یەکەمایەتی یەکەمی ڕێکخراوی میراتی فەرهەنگی.

ڕاشیگەیاند: پاش ئەو داخوازییە و پەیوەندییە بەردەوامەکانی پارێزگار، سەرۆک کۆمار لە فەرمانێکدا بۆ سەرۆکی میراتی فەرهەنگی جەختی کرد کە دۆسیەی تۆماری جیهانی دیمەنی فەرهەنگی - مێژوویی هەورامان لە پێناو ڕەوانە کران بۆ یۆنێسکۆ لەوساڵدا بخرێتە یەکەمایەتی یەکەمی ڕێکخراوی میراتی فەرهەنگی.

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی فەرهەنگی، پیشەسازیی دەستی و گەشتیاری پارێزگای کرماشان بە ئاماژە بە جێی خۆشحاڵ بوونی ئەو فەرمانەی سەرۆک کۆمار، جەختی کرد: تا ئێستا لە سەدا ٩٥ی توێژینەوەی تۆماری جیهانیی دیمەنی فەرهەنگی - مێژوویی هەورامان بە ئەنجام گەیشتووە و بەوەشەوە تا مانگی ڕەزبەری ئەوساڵ دەرفەتمان هەیە دۆسیەکە ڕەوانەی ڕێکخراوی میراتی فەرهەنگی بکەین.

قادری وتیشی: ڕێکخراوی میراتی فەرهەنگی تا کۆتایی مانگی خەزەلوەری ئەوساڵ دۆسیەکە ڕەوانەی یۆنێسکۆ دەکات و هیوداراین پڕۆسەی تۆماری جیهانی دیمەنی فەرهەنگی - مێژوویی هەورامان لە دوو سێ ساڵی داهاتوودا بە ئەنجام بگات.

News Code 27864

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =