بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر یوسف حەموود، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی دژبەری سووریا بە هەواڵدەریی ڕۆیتێرزی وت: هەزاران سەرباز ئامادەن تا لە پاڵ تورکیا لە هێرشی سەربازی ئەو وڵاتە دژی هێزە کوردییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات شەڕ بکەن.
لە هەمان پێوەندیدا، سەرچاوەیەکی دژبەری تر وتی: هاوکات لە گەڵ جێگیر بوونی سوپای تورکیا لە سنوورەکان بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازی کە چاوەڕوانی دەکرێت لە خاکی سووریا و تورکیا دەست پێبکات، گرووپە دژبەرەکان ئامادەی هاوکارین.
پێشتریش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندبوو، ئەمریکا و ڕووسیای لە بڕیاری تورکیا بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی فورات ئاگادار کردووەتەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێزە کوردییەکان هەڕەشەیان کرد هێرش و هەڕەشەکانی تورکیا بە توندی وەڵام دەدەنەوە.
بۆچوونی ئێوە