AP ١٣٩٨ گەلاوێژ ٦ ١٠:٢٦

دژە تیرۆری هەرێم داوای یارمەتی لە خەڵک دەکات؛

وێنەی تۆمەتبارێکی هێرشەکەی هەولێر بڵاوکرایەوە/خۆی حەشار داوە

 وێنەی تۆمەتبارێکی هێرشەکەی هەولێر بڵاوکرایەوە/خۆی حەشار داوە

دژە تیرۆری هەرێمی كوردستان وێنەی كەسێكی بڵاوكردەوە كە بەشدارە لە تەقەكردنەکەی هەولێر و داوا لە هاووڵاتیان دەكات كە هەركەسێك زانیاری هەیە لەسەری پەیوەندی بكات بە دەزگا ئەمنییەكانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە راگەیەندراوێكدا دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان دەڵێت:"تۆمەتبار (سیاکۆ باقی عەبدولکەریم) لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە داواکراوە.
ئاماژەش دراوە کە ناوبراو تۆمەتبارە بە بەشداری کردنی لەكرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی رۆژی ۱۷ی ته‌مووزی شاری هه‌ولێر، كه‌ تێیدا كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌ هه‌ولێر و دوو هاونیشتمانی گیانیان له‌ده‌ستدا".
دژە تیرۆر رایگەیاندووە کە داوا لە هاونیشتمانیانی خۆشەویست دەکەین، هەرکەسێک زانیاری لەسەر ناوبراو هەیە بەزووترین کات پەیوەندی بە دەزگا ئەمنییەکانەوە بکات".

News ID 27632

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha