۱۱ وەزیری عێراقی دەستبەسەر دەکرێن/۱۳۷۶ دۆسیەی گەندەڵی لە دادگاکاندایە

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە رایگەیاند : بە تۆمەتی گەندەڵی بڕیاری دەستبەسەر كردن بۆ ۱۱ وەزیری وڵاتەكە دەركراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیووز؛ "هەزار و ۳۶۷ دۆسیەی گەندەڵی رەوانەی دادگاكانی دەستپاكی كراون، لەكاتێكدا چوار هەزار و ۱۱۷ دۆسیەی چارەسەرنەكراو لە دامەزراوە حكومیەكاندا بونی هەیە".

عەبدولمەهدی ڕاشیگەیاندووە: " لە ئێستادا ۱۱ وەزیری عێراقی كە لەنێویاندا وەزیرەكانی ئێستا هەن، بڕیاری دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە".

سەبارەت بە ناو و پێگەی ئەو وەزیرانە سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی: "ناوی ئەو وەزیرانە كاتێك رادەگەیەنێت كە لێكۆڵینەوەكان تایبەت بە گەندەڵیەكانیان جێگیردەبێت و دەسەلمێنرێت".

News Code 27580

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha