لەندەن بۆ ئازادکردنی نەوت هەڵگرەکەی بژاردەی سەربازی بە دەستەوە نییە

وەزیری دەرەوەی بریتانیا دەڵێت بژاردەی لەندەن بۆ ئازاد کردنی نەوت هەڵگرە ڕاگیراوەکەی ئەو وڵاتە سەربازی نییە و یەکمایەتی بە دیپلۆماسییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، جرمی هانت وەزیری دەرەوەی بریتانیا پاگەندەی کرد لەندەن بە شێوەی حەسێب کراو و لەهەمان کاتدا بەهێز بە هەوڵی ئێران بۆ ڕاگرتنی نەوت هەڵگرە بریتانیاییەکە وەڵام دەداتەوە.

ناوبرو هەروەها پاگەندەی کرد: تاران گەورەترین دۆڕاوی سنووردار کردنەوەی مافی ئازادی پاپۆڕوانی دەبێت.

بە وتەی هانت، ناوبراو لە گەڵ مایک پەمپێئۆ هاوتا ئەمریکییەکەشی لە سەر ڕووداوی ئەم دواییە قسەی کردووە و چاوەڕوانی دەکرێت لە گەڵ موحەمەد جەواد زەریف هاوتاو ئێرانییەکەی خۆشی گفتوگۆیەک بکات.

وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە درێژەی پاگەندەکانی خۆی وتی: ئەو پرسە بە هیچ لەونێک قبووڵ ناکەین. بە دوای بژاردەی سەربازییەوە نین. بە دوای ڕێگایەکی دیپلۆماتیک بۆ چارەسەری کێشەکەین بەڵام ڕوون دەڵێین کە ئەو پرسە ئەبێ چارەسەر بکرێت.

ناوبروا لە کۆتاییدا پاگەندەی کرد کە بە قازانجی ئێرانە کە ئەو دۆخە لە زووترین کاتدا چارەسەر بکات.

News Code 27507

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =