کاردانەوەی ئەنقەرە بە بڕیاری دژە تورکیایی ئەمریکا سەبارەت بە ئیف ٣٥

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە هەوڵی ئەمریکا لە لابردنی ئەنقەرە لە پڕۆژی ئێف ٣٥ کاردانەوەی نواند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە هەوڵی ئەمریکا لە لابردنی ئەنقەرە لە پڕۆژەی ئێف ٣٥ کاردانەوەی نیشان دا.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هاتووە: لابردنی ئێمە لە بەرنامەی ئیف ٣٥ بنەمای مافی و یاسایی نییە. داوا لە واشنتۆن دەکەین کە لە بڕیارەکەی خۆی پاشگەز ببێتەوە.

لە ئەو بەیاننامە جەخت کراوە: لابردنی ئێمە لە پرۆژەکە خەسار دەدات لە پێوەندی ستراتیژی ئێمە لە گەڵ ئەمریکا. بڕیاری ئەمریکا خەسارێکی قەرەبوو نەکراو دەدات لە پێوەندیمان لە گەڵ ئەمریکا.

شیاوی باشە کە کۆشکی سپی بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کە تورکیا لە پڕۆژی بەرهەم هێنانی شەڕکەری ئێف ٣٥ نراوەتە لاوە.

لە بەیاننامەکەی دەوڵەتی ئەمریکا هۆکاری لابردنی تورکیا لە پڕۆژەی بەرهەم هێنانی ئێف ٣٥، کڕینی مووشەکی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا راگەیێندراوە و وتراوە: بەداخەوە بڕیاری تورکیا بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس ٤٠٠ دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەشداری ئەو وڵاتە لە ئەو پڕۆژە نامومکین بێت.

News Code 27483

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =