پیلانی نوێی ئەمریکا لە دژی حەشدی شەعبی ئاشکرا بوو

میدیایەکی لوبنانی لە ئاشکرابوونی پیلانی نوێی ئەمریکا لە دژی حەشدی شەعبی بە هاوکاری ئەفسەرێکی عێراقی هەواڵی دا کە وردەکارییەکانی ئەو پیلانە لە لایەن حزبوڵڵای عێراقەوە ئاشکرا بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەری هەواڵی لوبنانی "الأخبار" کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق پیلانی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژی حەشدی شەعبی ئاشکرا کرد.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، حزبوڵڵای عێراق گرتەیەکی دەنگی بڵاو کردۆتەوە کە پێدەچێت تێیدا مەحموود فەلاحی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ئەنبار لە گەڵ سیخۆرێکی سەر بە ڕێکخراوی هەواڵگریی سیا، خەریکی گفتوگۆ کردنن.

حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەو ئەفسەرە عێراقییە شوێنی دروستی بنکەکانی حەشدی شەعبی بۆ هێرش کردنە سەریان ڕادەستی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا کردووە.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە کە لە رۆژانی داهاتوودا وردەکاریی زیاتر لەبارەی هاوکاریی ئەفسەرەکانی سوپای عێراق لە گەڵ "سیا" لە دژی حەشدی شەعبی بڵاو دەکاتەوە.

شایانی باسە،  پاش بڵاوبوونەوەی گرتەی دەنگی لە پەیوەندی تەلەفۆنی محمود فەلاحی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ئەنبار لە گەڵ بە کرێ گیراوێکی ڕێکخراوی هەواڵگریی ئەمریکا (سیا) لە لایەن تۆڕی ڕاگەیاندنی بەرخۆدان، نەجاح شمری وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پێکهێنانی کۆمیتەی توێژینەوەی دەرکرد.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە رۆژانی رابردوو عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی ڕێکخستنی حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی سوپای عێراقی دەرکرد و لەو فەرمانەدا جەختی لە زەروورەتی پەیوەندیی فەرمی هیزەکانی حەشدی شەعبی لە گەڵ فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سڕینەوەی ناوە بە کار هێنراوەکان لە لایەن ئەو هێزانە لە سەردەمی شەڕ دژی داعش و ئاڵوگۆڕکردنی لە گەڵ پۆستە فەرمییە سەربازییەکانی وەک فرقە، لیوا، فەوج و ...کرد.

News Code 27269

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =