AP ١٣٩٨ پووشپەڕ ١٠ ٠٧:٥٩

پیشانگای کتێبی کوردی لە سنە کرایەوە

پیشانگای کتێبی کوردی لە سنە کرایەوە

پیشانگای کتێبی کوردی بە بەشداری ١٤ بڵاڤگەی کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە شاری سنە کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پیشانگای کتێبی کوردی وەک پلانی دەرەکی کۆنگرەی نێونەتەوەیی ناودارانی کورد ئێوارەی ئەوڕۆ (یەکشەممە) بە ئامادەبوونی پارێزگاری کوردستان و بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی  کوردستان و بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانە گشتییەکانی پارێزگا، لە نیگارخانەی ئیرشادی ئیسلامی شاری سنە کرایەوە.

لەم پیشانگایە دوو هەزار بابەت کتێبی کوردی لە ٢٠ هەزار بەرگدا لە لایەن ١٤ بڵاڤگەی کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستان (٨ بڵاوکەرەوەی کوردستانی ئێران و ٦ بڵاوکەرەوە لە هەرێمی کوردستان) ئاراستە کراوە.

شایانی باسە، پیشانگای کتێبی کوردی بۆ ماوەی ٦ رۆژی کاری لە ٩ تا ۱۴ی پووشپەڕ بە ڕووی لایەنگرانی کتێبی کوردی و سەرچاوەگەلی کوردستانناسی کراوەتەوە.

News ID 27184

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha