بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانی ئەمریکا لە درێژەی هەڵوێستە دژبەرانەکانی لە دژی ئێران ئیدعای کرد: ئێران بە کردار و مووشەکگەلی بالیستیکیی هەڕەشەیە بۆ سەر هەمووی ناوچە. ئێمە دەبێ بە ستراتژییەوە پێشگری بکەین لە گەڕانەوەی ئێران و ملیشیاکانی بۆ سووریا. ئەگەر ئێران بە دوای رێگەچارەی جیدییەوە بایە، ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێشێل نەدەکرد.
بۆڵتۆن هاوکاتی پێداگری لە رێگەچارەی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا، ئیدعایشی کرد: هەموو بژێرەکان لە سەر میزە. ڕووسەکان گەلی جار جەختیان لە کشانەوە و چوونەدەرەوەی ئێرانییەکان لە سووریا کردووە.
ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانی ئەمریکا سەبارەت بە دانیشتنی سێ قۆڵیی ئەمریکا، ڕژیمی زایۆنی و ڕووسیا لە بەیتولموقەدەس وێرای سازێنەر هەڵسەنگاندنی دانیشتنەکان، وتی: ڕووسیا یەکێکە لە وڵاتانی گەورەی ناڤۆکی و لامان وایە کە ئەو وڵاتەش دەبێ وەک ئێمە لە مەترسیی بەربڵاوی چەکی ناڤۆکی ئاگادار بێت.
ناوبراو لە کۆتاییدا ئیدعای کرد: ئێران هۆکاری تیرۆریزم و توندوتیژییە و سەرۆک کۆماری ئەمریکا گەمارۆی دیکەی لە دژی ئێران داسەپاند، بەلام دەرگای گەڕانەوە بۆ دانوستان هێشتاش کراوەیە.
بۆچوونی ئێوە