بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریاوان حسێن خانزادی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش لە میانەی سەفەری بۆ پارێزگای فارس سەردانی کۆمپانیای پێشەسازیی بەرگری ئەلکترۆنی "صاایران"ی کرد و لەو سەردانەی ڕەوتی بەرهەم هێنانی جیهازاتی دەریایی بە سەر کردەوە.
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش لەو سەردانەدا بە ئاماژە بەوەی پیشەسازی بەرگریی ئێران ئێستا هەنگاوێکی بەرزی زانستیی هەڵگرتووە، بیری هێنایەوە: بە ئاوردانەوە لە دەفرایەتی و توانستەکانی ئەو کۆمەڵە و هەروەها بەهرە وەرگرتن لە هێزی مرۆیی پسپۆڕ و پابەند، دەکرێ بڵێین زۆربەی نمونە ناوخۆییەکان خاوەن کوالیتیی بەرزتر لە نمونەی بیانییەتی.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئەو توانست و سەربەرزییە دەبێتە هۆی ئەوەی لە لایەکەوە لە بەرهەم هێنانی جیهازاتی بەرگری خۆدابینکەر بین و لە لایەکی دیکەوە دوژمن لە توانستەکانی ئێمە لە بوارگەلی جۆراوجۆری بەرگری بێ ئاگا بێت.
ئەمیر دەریادار خانزادی بە ئاماژە بە پێگەی دەریا وەک شوێنێ ڕکابەری و بەهرەگرتن لە هێزی مرۆیی، دەبێ بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای بە رۆژ دوژمن لە دەریادا ناکام بکا، جەختی کرد: دوژمن دەزانێت کە ئەگەری لە کەنداوی فارس کاری هەڵە بکات، بە سلامەت دەرناچێت و چیتر شکستیان بە خەسار گەیشتنی جیهازاتی کۆتایی پێ نایە.
Your Comment