دۆڕاوی ڕاستەقینەی هەڵبژاردنەکانی ئەستەنبۆڵ / کۆتایی خەونە گەورەکان

بە ئاشکرا بوونی ئەنجام و بەراییەکانی هەڵبژاردنی شارەوانی ئەستەنبۆڵ، پارتی داد و گەشە بەرەوڕووی تۆمارکردنی دۆڕانێکی تاڵ لە کارنامەی خۆی بووەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – عەبدولحەمید بەیاتی: "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا کە سێ مانگ لەوە پێش تەواو پێگە و شەرعییەتی خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانی ئەستەنبۆڵ هێنایە مەیدان، رۆژی ڕابردوو پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی نوێی ئەو هەڵبژاردنە، شکست و دۆخێکی تاڵی ئەزموون کرد.

ڕەنگە بکرێت بڵێین رۆژی ڕابردوو تاڵ‌ترین رۆژ لە تەمەنی سیاسیی ئەردۆغان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بووە و تەنانەت دەکرێت بڵێین کە ئاڵۆز بوونی ئەو بە هۆی شکستی رۆژی ڕابردووی ئاکپارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانی ئەستەنبۆڵ لە ئاڵۆز بوون و نیگەرانی ئەو بە هۆی کوودەتای بێ ئاکامی جووڵای ٢٠١٦ەش زیاترە.

ئەردۆغان بەر لە گەیشتن بە پۆستی سەرۆک وەزیران و پاشان سەرۆک کۆماری، شارەوانی ئەستەنبۆڵ بوو و گرینگی ئەو شارە بە لایەوە بە ڕادەیەک بوو کە ئەم ڕستەی ئەو هیچکات لە بیر ناچێتەوە؛ "کەسێک کە ئەستەنبۆڵ بگرێت، تورکیای گرتووە".

ئەندامانی ئەنجومەنی شار و گوندی تورکیا بۆ ماوەی ٥ ساڵ هەڵدەبژێردرێن. بەرایی ئەو هەڵبژاردنانە جۆرێک هەڵسەنگاندنی ئاستی پاڵپشتیی خەڵکی لە دەوڵەتی ئەردۆغان و پلانەکانی دێنە ئەژمار.

دەنگدانی دووبارە بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی نوێی ئەستەنبۆڵ رۆژی ڕابردوو ئەنجام درا و بە ڕاپۆرتی ئانادۆلو، هەواڵدەریی فەرمی تورکیا پاش ژماردنی نزیک به تەواوی دەنگەکان "ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو" لە سەدا ٥٤ و "بینالی یێڵدریم" لە سەدا ٤٥،١ی دەنگەکانیان مسۆگەر کرد.

ئیمام ئۆغڵوو هەڵبژاردنەکانی پێشووی کە نزیکەی سێ مانگ لەوە پێش بەڕێوەچوو، بە جیاوازیی ١٣ هەزار دەنگییەوە بردەوە، بەڵام ئەمجار ٧٧٥ هەزار دەنگی زیاتر لە ڕکابەری ئاکپارتیی مسۆگەر کردبوو. ئەو ئەم سەرکەوتنە نوێیەی بە "دەسپێکێکی نوێ" بۆ ئەستەنبۆڵ زانی و وتی کە ئامادەیە لە هاوئاهەنگی لە گەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەو شارە ئیدارە بکات.

لە هەڵبژاردنێکدا کە رۆژی ٣١ی مارچ بەڕێوە چوو، ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو نوێنەری پارتی کۆماری گەل (CHP) بە جیاوازییەکی کەم لە بینالی یێڵدریم بەربژێری پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە لە ئەستەنبۆڵ پێشکەوت. بەرایی ئەو هەڵبژاردنە لە سەر داوای پارتی داد و گەشە هەڵوەشاوە و ئەوە لە کاتێکدا بوو کە لە چەند شاری دیکەی تورکیا و لەوان ئەنقەرەی پایتەختی ئەو وڵاتە و هەروەها لە ئەزمیر، نوێنەرانی جەهەپە بە سەر بەربژێرانی لایەنگری ڕەجەب تەیب ئەردۆغاندا سەرکەوتبوون. ڕووداوێک کە بە گوێرەی کارناسان نیشاندەری دەسپێکی گۆرانکاریی سیاسی نوێ لە ناوخۆی تورکیایە.

بۆ سەرکەوتنی دژبەران گرینگە؟

"موراد یەتکین" رۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری سیاسیی دانیشتووی ئەستەنبۆڵ، بەر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان سەبارەت بە سەرکەوتنی پارتی ڕکابەر وتبووی: "ئەم سەرکەوتنە وەک دەسپێکی دابەزینی پارتی داد و گەشەی خود ئەردۆغان لێک دەدرێتەوە. چونکە سەرۆک کۆماری تورکیا ئەو دەنگدانەی پرسی "مانەوە" پێناسە کردبوو".

بە بڕوای یەتکین یەکێکی دیکە لە پاشهاتەکانی سەرکەوتنی ئیمام ئۆغڵوو دەتوانێ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرتاسەریی پێشوەخت بێ، واتە بەر لە هەڵبژاردنی پێشبینی کراوە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و هەروەها مومکینە گۆڕانی هێز لە کابینەی نوێ و هاوکات وەرچەرخانی شیمانەیی لە بواری سیاسەتی دەرەکیی تورکیای بە دواوە بێ.

کاریگەریی دەنگی کوردەکان

پلانی هەڵبژاردنەکانی ئاکپارتی بۆ قەرەبووکردنەوەی جیاوازی کەم و نزیکەی ١٣ هەزار دەنگیان لە گەڵ پارتی ڕکابەر، ڕاکێشانی دەنگی کوردەکانی دانیشتووی ئەستەنبۆڵ بوو؛ دەنگدەرانێک کە لە سەدا ١٥ واتە ۱۰/۵ ملیون کەس لە حەشیمەتی ئەو شارە پێکدێنن.

بەڵام پارتی دیموکراتیکی گەلان لە لایەنگری کوردەکانی تورکیایە پاڵپشتی لە ئیمام ئۆغڵوو کرد و هەروەها ڕایگەیاند کە ئاکپارتی هەوڵ دەدا ناکۆکی و ئاژاوە بخاتە نووان دەنگدەرانی کورد.

تایبەتمەندییە هاوبەشەکان و نمانەوەرگرتنی ئیمام ئۆغڵوو لە ئەردۆغان

خاڵی بەرچاو لەمناوە ڕەنگە تایبەتمەندیی هاوبەشی نێوان ئیمام ئۆغڵۆ و ئەردۆغان بێ. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی شارەوانی ئەستەنبۆڵ لە ساڵی ١٩٩٤ سەرکەوتنێکی چاوەروان نەکراوی مسۆگەر کرد و هەر ئەو سەرکەوتنە دواتر بووە مایەی سەرکەوتنی لە بواری نیشتمانی تورکیا.

ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوویش کە بە شێوەیەکی یەکسان لە بواری سەرکەوتندا هەنگاو دەنێت، چەند خاڵی هاوبەشی دیکەیشی لە گەڵ ئەردۆغان هەیە. بنەماڵەی ئەردۆغان پێشتر لە ناوچەی دەریای ڕەش دەژیان و ژمارێکی بەرچاوی دەنگدەرانی ئەو کاتی ئەستەنبۆڵیش لەو ناوچەیە بوون. ئەکرەم ئیمام ئۆغڵووش لە شارێکی دراوسێی شاری ئەردۆغان لە دایکبووە و بۆ چوونە زانکۆ و درێژەی خواندن لە لقی بازرگانی چۆتە ئەستەنبۆڵ.

خاڵی هاوبەشی دیکەی نێوان ئەو دوو کەسە حەز و مەیلیان بە تۆپی پێیە. ئەردۆغان لە هەرەتی میرمنداڵی یاریزانێکی نیوە پڕۆفێشناڵ بووە و هەموو ئاگاداری حەزی ئەو بە کێبەرکێکانی تۆپی پێ بوون. بەو پێیە خەڵکی تورکیا زۆر حەز لە یاری تۆپی پێ دەکەن، ئەو ناودەرکردنە بووە هۆی ڕاکێشانی دەنگدەرانێکی زیاتر بۆ لای ئەردۆغان.

لە ڕێزۆمە و سی ڤی ئیمام ئۆغڵووشدا حەز بە یاری تۆپی پێ دەبیدرێ و ئەویش وەک یاریزانێکی نیوە پڕۆفێشناڵ ناسراوە و لە یاریگەی تۆپی پێی ترابێزۆن سپووری شاری زادگەی چالاک بووە.

ڕەنگە پرسی گرینگتر لێرەدا، ڕۆڵی مزگەوت لە بەستێنێک بێت کە ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو پیوایەتی و نیشانەکەیشی گۆرانێکە لە شوناسی پارتی کۆماری گەل کە پێشتر تەواو عەلمانی و سۆکۆلار بووە. ئیمام ئۆغڵوو دەچووە مزگەوتەکان و چەند ئایەیەکی لە قورئانی پیرۆز دەخوێندەوە؛ کردارێک کە زۆرتر لای بەربژێران و کادێری پارتی داد و گەشە دەبیندرا و دەنگدەران لەو پارتەیان چاوەروانی دەکرد.

"حەلال کاپلان" رۆژنامەنووسێکی لایەنگری دەوڵەت لەوبارەیەوە دەڵێ کە ئیمام ئۆغڵوو هەوڵ دەدا هەمان شێوازێک بگرێتە بەر کە پارتی داد و گەشە و ئەردۆغان بۆ گەیشتن بە دەسەڵات کەڵکیان لێ وەرگرتووە.

کۆتایی خەونە مەزنەکان

تا چەند ساڵ لەوە پێش و بەر لە گۆڕانی سیستەمی حکوومەتداری لە تورکیا، تەواو کارناسان لایان وابوو کە ئەردۆغان هەوڵ دەدا لانی‌کەم تا ٢٠٢٠ لە دەسەڵاتدا بێ. ئەو خەونە بە گوڕینی دەستوور و لابردنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی تورکیا وەدی هات و ئەردۆغان کە خۆی لە بەستێنی سیاسی تورکیا بە تاقانە دەزانی، ئێستا دەبێ هەموو هەوڵی خۆی بۆ پێشگری لە بە دەسەڵات گەیشتنی ئیمام ئۆغڵوو بخاتە گەڕ.

ئەردۆغانێک کە بە سیاسەتگەلی تایبەتیی هاوپەیمانانی پێشووی خۆی و لەوان عەبدوڵڵا گویل سەرۆکی کۆماری پێشوو و ئەحمەد داود ئۆغڵ‌ووی سەرۆک وەزیرانی پێشووی لە دەستدا و ئێستا بە دەرکەوتنی بەراییەکانی ئەستەنبۆڵ بینالی یێڵدریمیشی دۆڕاند، دەبێ بە تاقی تەنیا بچێتە ململانێی جەهەپەیەک کە بە سەرکەوتنی لە ئەستەنبۆڵ هیوایەکی نوێی بۆ وەدی هێنانی خەونەکەی کە هەمان وەلاوە نانی پارتی داد و گەشە لە دەسەڵاتە، بۆ خەملاوە.

ئەردۆغان لە ماوەی دەسەڵاتداریی خۆی بە ڕەخساندنی گەشەی ئابووری و زاڵبوونی بە سەر گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان بە باشی توانیویتەی تا ئێستا شوالییەی سەرکەوتووی تورکیا بێ، بەڵام ڕەنگە لە دەست دانی "قەڵای ئەستەنبۆڵ" و بەرەوڕووبوونەوەی لە گەڵ ڕکابەرێکی گەنج ببێتە مایەی کۆتایی هاتن بە خەونە مەزنەکانی.

News Code 27084

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =