بەڵگەکانی ئەمریکا دژی ئێران سەبارەت بە ڕووداوی نەوت هەڵگرەکان بێ بنەمایە

پۆل پیلار پێی وایە: کەمپەینی زیاترین گوشار لە سەر ئێران نەیتوانیوە بگاتە ئامانجەکانی خۆی کە دەست خستنی دانوستانێکی باشتر و گۆڕانی هەڵسەوکەتی دەسەڵاتی ئێرانە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: ماڵپەڕی لۆبلاگی ئەمریکا وتارێکی لە نووسینی پۆل پیلار ئەندامی ئەنجومەنی هەواڵگری نەتەوەیی ئەمریکا بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا مامۆستای زانکۆ جۆرج تاون ڕادەگەیێنێت کە سیاسەتی زیاترین گوشاری دەوڵەتی ترامپ دژی ئێران لە گەڵ شکست بەرەوڕوو بووەتەوە.

بەیاننامەی مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە دوایین ڕووداوی پێوەندیدار بە نەوت هەڵگرەکان لە دەریای عومان لە چەندین جاردا گوماناوی و جێی پرسیارە؛ لەوانە دەرکردنی بەیاننامە دەستبەجێ پاش ڕووداوە و دانە پاڵی ئەو ڕووداوە بە ئێرانەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرەڕای هەبوونی چەند ڤیدیۆی کورت، سەرچاوەی ئاگر و تەقینەوە لە بارهەڵگرەکان هێشتا نادیارە.

کۆمپانیای ژاپۆنی کە خاوەنی یەکێک لە نەوت هەڵگرەکانە ڕاپۆرتی داوە کە گێڕانەوەی فەرمانبەرانی نەوت هەڵگەرکە لە گەڵ گێڕانەوەی دەوڵەتی ئەمریکا یەکسان نییە و هیچ کەس تا ئێستا شرۆڤەی نەکردووە کە دەوڵەتی ئێران بۆچی ئەبێ ئاوەها کارێک بکات کە یەکەم ئەوەی کە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن شینزۆئابە بە تەقینەوەی نەوت هەڵگری ژاپۆنی ئاڵۆز بکات- سەرۆک وەزیرانی وڵاتێک کە یەکێک لە کڕیارانی گەورەی نەوتی ئێران بووە و ڕێک لە ئەو ڕۆژەدا کە ئەو ڕووداوە ڕووی دا لە گەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداری هەبوو.

لێدوانەکانی پەمپئۆ سەبارەت بە هۆکارەکانی هێرشی ئێران بۆ سەر نەوت هەڵگرەکان کە ناوبراو ئەوەی " لێکدانەوەی دەوڵەتی ئەمریکا" ناولێبردووە، سەیر و سەمەرەیە. یەکێک لە هۆکارەکانی پەمپئۆ هێرشی هاوشێوەی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر پاپۆڕە دەریاییەکانە بە ئاماژە بە ڕووداوێک کە مانگی مەی کە تێیدا چوار نەوت هەڵگر لە کەنارەکانی ئیمارات خەساریان دیبوو.

ئەو هۆکار هێنانەوە قبووڵ نەکراوە. سەرەڕای ئیدانە کردنی ڕاستەوخۆی ئێران لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە، ئەو ڕووداوە هێشتا ناڕوونە و گومانی لە سەرە. پەمپئۆ هۆکارێکی تریشی هێناوەتەوە: هیچ گرووپێکی بە وەکالەتیش ئاوەها ئیمکاناتێکیان لە بەر دەست نییە کە کارێک بە ئەو پێچراوییە ئەنجام بدەن.

بۆچی بەس گرووپە بە وەکالەتەکان؟ بۆچی وڵاتەکانی تر تۆمەتبار ناکرێن، بە پێی ڕاستییەک کە وڵاتانی تریش لە ناوچەکە هەن کە خۆشحاڵ دەبن لە ئاڵۆزی نێوان ئێران و ئەمریکا؟

هێشتا هەموو شتێک نادیارە. بەڵام ئەمریکا هۆکاری باوەڕ پێکراوی بۆ تۆمەتبار کردنی ئێران لە بەر دەست نییە. ئەوەی کە دەوڵەتی ترامپ دەیەوێت هەموو خەڵکی جیهان بیری لێبکەنەوە ئەوەیە کە دەوڵەتی ئێران هێرشی کردووەتە سەر ئەو نەوت هەڵگرانە. هۆکاری ئەوەی کە بۆچی ئێران ئەبێ ئەو کارە ئەنجام بدات دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەیاننامەی پەمپئۆ زیاتر بکەوێتە ژێر پرسیارەوە.

هۆی ئاڵۆزییەکانی ئێستا لەوانە ڕووداوەکانی پێوەندیدار بە نەوت هەڵگرەکان، ئاکامی راستەوخۆ و پێش بینی کراوی کەمپەینی زیاترین گوشار دژی ئێرانە. هیچ هۆکارێک بوونی نییە باوەڕی پێبکەین و هیچ ڕاپۆرتێک لە بیست ساڵی ڕابردوو بوونی نییە کە نیشانی بدات کە ئێران ئاوەها هەوڵیک بدات تەنانەت ئەگەر ئەمریکا پێبەندی بەڵێنەکانی بووبایە و لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوو لە دیپلۆماسی کەڵکی بگرتایە تا هەر جۆرە پرسێکی کە لە گەڵ ئێران هەیە چارەسەر بکات.

پەمپئۆ لە بەیاننامەی خۆی هەروەها هێناویە: لە ڕێکەوتنی ٢٢ی ئاپ، ئێران بەڵێنی دابووە جیهان کە ڕێگری دەکات لە هاتوچۆی نەوت لە ڕێگای تەنگەڵانی هورمەزەوە و ئەو رێگا دادەخات.

نە، ئێران ئەو بەڵینەی نەدا. فەرماندەیەکی سوپای پاسداران وتی: ئێران تەنگەڵانی هورموز دادەخات ئەگەر نەتوانێت لە ئەو ڕێگایەوە نەوتی خۆی بفرۆشێت و هەناردەی بکات. فەرماندەکە وەڵامی دوایین سیاسەتی دوژمنکارانەی دەوڵەتی ترامپ لە شەڕی ئابووری خۆی دژی ئێران کە هەڵوەشاندنەوەی بەری کرانی بڕێک کڕیارانی نەوت لە ئێران بۆ گەیاندنی هەناردە کردنی نەوتی ئێران بە سیفر بوو، دابووەوە. ئێرانییەکان دیسان لە بەرانبەر چڕ کردنەوەی دوژمنکاری و خەسارەکان بە ئێران کاردانەوەیان نواند.

News Code 26972

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =