بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارێزگار و بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان لە گەڵ وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی دیداریان کرد و لە سەر پرسە فەرهەنگییەکانی پارێزگا باس و گفتوگۆیان کرد.
سەید عەباس ساڵحی وێڕای دەستخۆشی لە هەوڵەکانی پارێزگار و بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان لە بواری پەرەپێدانی چالاکییە فەرهەنگی و هونەرییەکان لە ئەو پارێزگا وتی: بواری فەرهەنگ و هونەری کوردستان زیاتر لە ڕابردوو ئەبێ سەرەنجی پێبدرێت.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بەڕێوە چوونی کۆنگرەی ناودارانی کوردی زەروورەتێکە، وتی: ئەو وەزارەتخانە بە بەسیج کردنی ئیمکانات پاڵپشتی دەکات لە هەرچی باشتر بەڕێوە چوونی ئەو کۆنگرە.
بەهمەن مورادنیا، زیاد کردنی شوێنە فەرهەنگییەکانی یەکێک لە داواکارییەکانی چالاکانی فەرهەنگی و هونەری پارێزگا هێنایە ئەژمار و زیادی کرد: لە هەمان پێوەندیدا پڕۆژەی تەلاری ناوەندی سنە و دانانی بەردی بناغەی چێ کردنی هەشت باڵەخانەی پلاتۆ لە هەشت شارستان پارێزگا خراوەتە ڕیزی کارەکانەوە.
پارێزگای کوردستان لە درێژەدا هەروەها بە ئاماژە بە بەرێوە چوونی کۆنگرەی ناودارانی کورد، وتی: کۆنگرەی ناودارانی کوردی لە ڕۆژانی ١١ و ١٢ ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە سنە بە ناساندن و ڕێز گرتن لە ٣٠ کەسایەتی ناوداری نیودەوڵەتی کورد و پێنج کوردناس بەڕێوە دەچێت.
بۆچوونی ئێوە