AP ١٣٩٨ جۆزەردان ٢١ ٠٨:٢٠

تەقە لە بارەگای گۆڕان لە سلێمانی کوژراوی لێکەوتەوە

تەقە لە بارەگای گۆڕان لە سلێمانی کوژراوی لێکەوتەوە

کەمێک پێش ئێستا تەقە لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان کرا لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی و یەکێک لە پاسەوانەکانی مەکۆکە کوژراوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی گۆڕان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند: ئەمشەو لە لایەن چەند چەکدارێکەوە تەقە لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی کراوە.

روونیشیکردەوە: دەستبەجێ لەلایەن پاسەوانەکانی مەکۆی سەرەکی گۆڕانەوە وەڵامدراونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان لە رووداوەکەدا یەکێک لە پاسەوانەکانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان کوژراوە و لە ئێستادا پۆلیس لە گردی زەرگەتە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

News ID 26863

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha