بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە نیۆیۆرک تایمز، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پرێس کۆنفڕانسێکی هاوبەش لە گەڵ ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ئیدعای کرد: بە هاوکاری بەریتانیا گرووپی تیرۆریستی داعشمان بە تەواوەتی تێکشکاند و لە گەڵ لەنەدەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگە جیهانییەکان هاوبەشین.
ئیدعایشی کرد: بە هاوکاریی بەریتانیا پێداگرین لە کورت کردنەوەی دەستی ئێران بۆ گەیشتن بە چەکی ناڤۆکی و دابین کردنی باری ماڵی تیرۆریزم.
ئەوە لە کاتێکدایە کە مەی لەو پرێس کۆنفڕانسەدا پاگەندەی کرد کە ئێران دەبێ پابەندی بەڵینەکانی بێت و پێشگری بکات لە تەشەنەسەندنی دۆخەکە.
وتیشی: ئەوڕۆ سەبارەت بە هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی چالاکیگەلی ناسەقامگیرانەی ئێران لە ناوچە و پێشگری لە دەست گەیشتنی ئێران بە چەکی ناڤۆکی گفتوگۆمان کرد. بەوەشەوە ئێمە لە شێوەی گەیشتن بەو ئامانجە هاوڕا نین. من پێشتریش وتوومە کە بەریتانیا بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پابەندە.
مەی ئاماژەی بەوەش دا: دیارە ئێمە و ئەمریکا دەمانەوێ بە یەک ئامانج بگەین، گرینگ ئەوەیە ئێران پابەندی بەڵێنەکانی بێت. هەموو هەوڵی خۆمان بۆ ئەو مەبەستە دەخەینە گەڕ هەتا پێشگری لە تەشەنەسەندنی ناکۆکییەکان بگرین، چونکە ئەو پرسە لە بەرژەوەندیی هیچکەس نییە.
Your Comment