بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، ماریا زاخارووا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە توندی ڕەخنەی لە لێدوانەکانی برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە دژی تاران گرت و ڕایگەیاند: هەڵوێستی دژبەرانەی ئەمریکا لە جیهاندا هەموو سنوورەکانی بەزاندووە، ناوچەیەک پاش ناوچەیەکی دیکە، وڵاتێک پاش وڵاتێکی دیکە و گەلێک پاش گەلێکی دیکە لەو هەڵوێستانە دەچەوسێنەوە.
شایانی باسە کە برایان هۆک ئەوڕۆ (پێنج شەممە) ئیدعای کرد: ئەگەر ئێمە هێرشمان بکرێتە سەر، بەڵێنمان داوە کە وەڵام دەدەینەوە و بە هێز سەربازییەوە وەڵامدەر دەبین. ئێمە پێگەی هێزەکانمان لە ناوچەدا گۆڕیوە و لامان وایە کە ئەو گۆڕانی پێگەیە کاریگەریی بەرگرانەی لە سەر لێکدانەوەی هەڵەی ئێران دەبێت.
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران هۆشداری دا: کەسانێک کە بیانەوێ میکانیزمی گەمارۆکان لە دژی ئێران دەور بدەنەوە، خێرا بایکۆت دەکرێن.
بۆچوونی ئێوە