بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بی بی سی، سۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی حاڵاتی نائاسایی نەتەوەیی بە بیانووی توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە گەڵ ئێران، ڕێگای خۆی بۆ فرۆشی ملیارها دۆلار چەک و تەقەمەنی بە عەرەبستانی سعوودی هەموار کرد.
بڕی ڕێکەوتە تەقەمەنییەکانی ترامپ و عەرەبستان نزیک بە ٨ ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.
پێشتر، کریس مورفی سێناتۆری دیمۆکراتی ویلایەتی کنتیکتی ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەریدا هۆشداریی دابوو کە ئامانجی ترامپ لە گەورە کردنەوەی هەڕەشەی ئێران، ڕەخساندنی هەلێک بۆ فرۆشی چەک و تەقەمەنی زیاتر بە عەرەبستانی سعوودییە.
شیاوی باسە کە بە پێی بڕێک بەندی یاسای کۆنترۆڵی چەک، لە ئەگەری ڕوودانی دۆخی نائاسایی نەتەوەیی، سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەتوانێت بە بێ ڕەزامەندی کۆنگرە، لە گەڵ فرۆشی چەک بە وڵاتانی تر ڕێک بکەوێت.
بۆچوونی ئێوە