AP ١٣٩٨ جۆزەردان ١ ٢١:٢٧

سیاسەتوانێکی ناسراوەی ئەمریکا:

ترامپ دەیەوێت لەگەڵ ئێران دانوستان بکات نەک شەڕ

ترامپ دەیەوێت لەگەڵ ئێران دانوستان بکات نەک شەڕ

ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە بەوەی کە گۆڕانکارییەکی سەلمێنەری ئامادەبوون بۆ شەڕی دژی ئێران لە ئەمریکادا بوونی نییە، ڕایگەیاند: ترامپ بە دوای دانوستان لە گەڵ ئێرانە نەک شەڕ.

پرۆفیسۆر دانیەل سروور ڕاوێژکاری پێشوی کۆشکی سپی و لە ناسراوەترین کارناسانی ئیستای پرسی بەڕێوەبەریی شەڕ لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر سەبارەت بە هەڵسوکەوتەکانی یەم مانگی ڕابردووی کۆشکی سپی هەمبەر بە ئێران وتی: دەوڵەتی ترامپ بە خستنەڕووی پاگەندەی پلان داڕستن بۆ وەڵام دانەوە بە هێرشەکانی ئێرانە، پەرەی داوە بە هەڕەشەی سەربازیی بە گوشاری لانی زۆری لە سەر تاران.

کارناسی باڵای ڕێکخراوی "پەیوەندیگەلی دووفاقەی ئەتلانتیک" بە ئاماژە بە هەنگاوەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی واشنتۆن و لەوان پرسی ڕەوانەکرانی ١٠٠ هەزار هێز بۆ رۆژهەلاتی ناڤین و ڕەت کرانەوەی لە لایەن ترامپ و هەروەها توانای تەقاندنەوەی رۆژانە ٥٠٠ مووشەکی کرووز بەرەو ئێران هاوکاتی بردنەدەرەوەی هێزە نازەروورییەکانی ئەمریکا لە بەغدا، وتیشی: ئەوانە هەموو درۆ و خۆهەڵکێشانن و بوونی بۆمبهاوێژی بی ٥٢ لە بنکەی عەدیدی قەتەر واتە جێیەک کە بە ئاسانی لە لایەن ئێرانەوە دەکرێتە ئامانج. ئەوە لە کاتێکدایە کە کۆپاپۆری جەنگی خەریکی دابەزاندنی سیاسەتەکانی حکوومەتە و تاقە پەیامێک کە دەینێری ئەوەیە کە ئەگەر ئێران بیەوێ هێرش بکات، ئامانجەکانی تەنیا بە عێراق نابەسترێتەوە.

مامۆستای زانکۆی جان هاپکینز جەختی کرد: لە ئەمریکادا هیچ گۆڕانکارییەک کە سەلمێنەری ئامادەبوونی ترامپ بۆ شەڕی دژی ئێران بێت، بوونی نییە. ڕەنگە ئەو ڕەوتی مۆڵەت وەرگرتن لە کۆنگریسی پشتگوێ بخات، بەڵام دڵنیا بن ئەگەر دیموکراتەکان ئاگاداری هەر جۆرە هەنگاوێکی لەو چەشنە لە لایەن ترامپەوە بن، هەڕوهەنگاومەیەک وەڕێ دەخەن و ئەوکارە بێ گومان کاریگەری لە سەر بازاڕی بوورس دادەنێت.

دانیەل سروور بە ئاماژە بەوەی کە ڕای گشتیی ئەمریکا پاڵپشتی لە شەڕ دژی ئێران ناکات، بیری هێنایەوە: یەکێک لە هۆکارەکانی هەڵبژاردرانی ترامپ بۆ سەرۆک کۆماری بەڵێنی کشاندنەوەی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناڤین بوو، بەڵام هێشتاش ترامپ خەریکی سەربزێوی لە رۆژهەڵاتی ناڤینە.

ناوبراو لە درێژەدا باسی لە کەلێنی ناو سیاسەتوانانی کۆشکی سپی و لەوان ترامپ و پەمپێئۆ کە بە ئاشکرا لایەنگری لە دانوستان لە گەڵ ئێران دەکەن لە بەرامبەر جان بۆڵتۆن کە شەرخوازە، کرد و ڕایگەیاند: ئێران حەز بە دانوستان لە گەڵ ئەمریکا ناکا و خوازیاری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەر لە بەرجامە و ئەوە بە مەرجی دانوستان باس دەکا و هیچ لە هەڕەشەکانی دەوڵەتی ترامپ ناترسێت.

کارناسی باڵای ڕێکخراوی "پەیوەندیگەلی دووفاقەی ئەتلانتیک" لە کۆتاییدا ئاشکرای کرد: ترامپ بە دەنگی بەرز هەڕەشە دەکات، بەڵام گۆپاڵێکی چکۆلەی هەیە. ئەو درۆ دەکا و خوازیاری دانوستانە.

News Code 26618

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha