AP ١٣٩٨ گوڵان ٢٨ ١٣:٠٣

داعش گوندێکی لە موسڵ سووتاند

داعش گوندێکی لە موسڵ سووتاند

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق رایگەیاند کە چەكدارانی ڕێكخراوی داعش گوندێكیان لە پارێزگای نەینەوا سووتاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاندووە کە "چەكدارانی ڕێكخراوی داعش، گوندی ئیبراهیمیان لە ناوچەی ئەگواری بەری ڕاستی موسڵ سوتاندووە."

ئاماژەش دراوە کە ئەو گوندە نزیكە لە تەل ڕومان کە  چەند ڕۆژێك لەمەوبەر هێرشیان كردبووە سەری و حەوت کەسی خێزانێکیان تێدا کوشتبوو.

لە هەواڵەکەدا هاتووە: " ڕێكخراوی داعش چەند ڕۆژێك لەمەوبەر هێرشی كردبووە سەر گوندەكە و بەو هۆیەوە دانیشتوانەكەی ئاوارەبوون و ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتبوو".

ماوەیەكە لە ناوچاكانی پارێزگای نەینەوا، چەكدارانی ڕێكخراوی داعش دەستییان كردۆتەوە بە جموجۆڵ، ئەمەش بە بۆچوونی هەندێك لە چاودێران، مەترسی سەرلەنوێ‌ گەڕانەوەی ڕێكخراوەكەی لێدەكرێت بۆ پارێزگاكە.

News Code 26549

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha