AP ١٣٩٨ گوڵان ٢٢ ٠٩:٠٢

ئەندامی گرووپی دانوستان کاری ناڤۆکی ئەمریکا بۆ مێهر:

کەمکردنەوەی پابەندییەکانی ئێران لە پەیمانی ناڤۆکی ئەنجامی کارەکانی ترامپە

کەمکردنەوەی پابەندییەکانی ئێران لە پەیمانی ناڤۆکی ئەنجامی کارەکانی ترامپە

ڕیچارد نەفیو لای وایە کە بڕیاری کەمکردنەوەی پابەندییەکانی ئێران بە بەرجام ئەنجامی داپەڕەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – چەواد حەیران نیا و فاتمە محەمەدی: ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران رۆژی چوارشەممەی حەوتەی ڕابردوو ٨ی مەی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە جێبەجێ کردنی هەندێ لە بەڵێنەکانی خۆی لە چوارچێوەی  ڕێککەوتنی ناڤۆکی 5+1 (بەرجام) هەڵپەساردووە.

ئەو بڕیارە بە نامەی ڕاستەوخۆی حەسەن ڕۆحانی بە رێبەرانی بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، چین و ڕووسیا ڕاگەیێندرا و ٦٠ رۆژ مۆڵەتیان پێ درا کە بەڵێنەکانی خۆیان هەمبەر بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕاپەڕێنن، دەنا ئێران تەنگەژەکانی هاوپەیوەند بە ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم و هەنگاوە هاوپەیوەندەکان بە نۆژەن کردنەوەی ڕاکتۆری ئاوی قورسی ئەراک وەلاوە دەنێت.

فلۆڕانس پارلی وەزیری بەرگریی فەڕەنسا هەمان رۆژ لە کاردانەوە بەو بڕیارە ئێران، وتی: ئەورووپا خوازیاری پاراستنی بەرجامە و ئەگەر ئێران هەوڵی پێشێل کردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بدات، پرسی داسەپانی گەمارۆ ئەورووپییەکان دێتە ئاراوە.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی چین لە کاردانەوە بەو هەنگاوەی ئێران، ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەبێ بە تەواوەتی پێڕەو بکرێت و هەموو لایەنەکان بەرپرسن لە دڵنیا بوونەوە لە جێبەجێ کرانی کامڵی.

لەوبارەیە هەواڵدەریی مێهر وتووێژێکی لە گەڵ "ڕیچارد نەفیو" ئەندامی تیمی دانوستانکاری ناڤۆکی ئەمریکا و کارناسی کاروباری گەمارۆکان و ئاسایشی نێودەوڵەتی و پێشگری لە پەرەسەندنی چەک و چۆڵ لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و توێژەری زانکۆی کۆلۆمبیای ئەمریکا ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* بە ئاوردانەوە لەوەی کە پێداویستییەکانی ئێران لە لایەن بەرجامەوە دابین نابێت، ئەمریکا لێی کشاوەتەوە، گەمارۆکان هەمدیسان داسەپاونەتەوە و ئەورووپا دەستەوەستان وەستاوە و هەنگاوێکی شێلگێرانەی هەڵنەگرتووە، ئێران ڕاگرتنی فرۆشی ئۆرانیۆمی پیتاندراو و ئاوی قورسی زێدەی بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ ڕایگەیاند و مۆڵەتی ٦٠ رۆژەشی داوە بە لایەنەکانی بۆ ئامادەبوون لە سەر میزی دانوستان. ڕای ئێوە لەوبارەیە چیە؟

ـ ئەو پرسە نیشان دەدا کە ئێران ئامادەی هەڵپەساردنی ئەو پاژە گرینگانەی ناو بەرجام بە تایبەت لە بەشی هاوپەیوەند بە پیتاندنی ئۆرانیۆم بە ئاستی کەمە. ئەگەرچی من دەتوانم تێبگەم کە بۆچی ئێران ئەو کارە دەکات و ناکرێ نکۆڵی لە تەواو بەرپرسایەتییەکانی دەوڵەتی ترامپ لەوبارەیەوە بکرێت.

ئەوی ڕاستی بێت ئەوەیە کە بووژاندنەوەی خەزێنەکانی ئۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە دەبێ بە هەنگاوێکی شێلگێرانە وێنا بکرێت.

* پەیمانی ناڤۆکی ئێران ڕێککەوتننامەیەکە کە پێداگرە لە بەڵێن و ڕاستبێژیی تەواو لایەنەکان. بە ئاوردانەوە لە ڕۆڵی گرینگی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە لایەنی بەرامبەر و پێگەی دەستەوەستانی وڵاتانی ئەورووپی هەمبەر بە ئەمریکا، ئێران بەردەوام بووە لە پابەندبوون بە بەڵینەکانی ناو ئەو ڕێککەوتنە.  بە سەرنجدانە دۆخی ئێستا، داهاتووی ئەو ڕێککەوتنە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ـ من بەردەوام لە سەر ئەو بڕوایەم کە بەرجام بە بێ کەم کردنەوەی گەمارۆگەلی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا درێژەی نابێ. هەنگاوی ئەم دواییەی ئێران نیشان دەدا کە ئێران کاتێک دەستی بە هەڤیازیگەلی ئابووریی مەبەستی خۆی بەوجۆرەی لە بەرجامدا هاتووە، نەگات، پابەندی بەڵێنە ناڤۆکییەکانی خۆی نابێت. لە ڕاستیدا ئێران بە بێ ئەوەی بەهرەیەکی ئابووری لە بەرجام وەرگرێت، پابەندی بەڵێنەکانی خۆی لەو ڕێککەوتنە بووە.

هەر بۆیە لام وایە داهاتووی بەرجام زۆر دڵتەزێن دەبێ و ئەو ڕێککەوتنە مومکینە تا چەند مانگی داهاتوو لە ناو بچێت.

* پاش کوودەتای شکست خواردووی ڤێنزوئێلا، پێدەچی ڕۆڵی جان بۆڵتۆن لە ڕەوتی بڕیاردانەکانی ترامپدا کەم بووبێتەوە. ئایا ئەگەری ئەوە هەیە کە لە ئەنجامی شکستی چالاکیگەلی هێرشبەرانە بۆڵتۆن، ڕۆڵی ئەو باڵە لە دەوڵەتی ترامپ کەم بێتەوە؟

ـ من لە سەر ئەو بڕوایە نیم کە ئەو لێکدانەوەیەکی لۆژیکی لە ڕۆڵی بۆڵتۆن لە دەوڵەتی ترامپ بێت، ئەو بە ئاوردانەوە لە فرەچەشنی سیاسەتەکانی، بە تایبەت لەبارەی ئێرانەوە، لە پۆست و پێگەی خۆیدا دەمێنێتەوە و تەنانەت ئەگەر لەو پۆستە دوور بخرێتەوە، ڕوانگەکانی هەمبەر بە ئێران لە لایەن زۆر کەسی دیکەی ناو دەوڵەتی ترامپەوە درێژە دەدرێت.

* بەڕێز ڕۆحانی بەرجامی بە یاری بردنەوە – بردنەوە یان دۆڕاندن – دۆڕاندن ناو نا. ناوەڕۆکی ئەو پەیامە بۆ لایەنەکانی دیکەی بەرجام چیە؟

ـ بە ئاشکرا پریزیدێنت ڕۆحانی خەریکی هاندانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ گەڕانەوەی ناو بەرجامە و خوازیاری گوشارخستنە سەر ویلایەتە یەکگرتووەکان لە لایەن هەندێک لە وڵاتانی ئەندامی بەرجامە.

من تێدەگەم بۆچی ئەو کارە دەکات و لام وایە لەم دۆخەدا بە ئاوردانەوە لە بێ بایەخ بوونی گوشاری وڵاتانی ئەورووپی، ڕووسیا و چین لە سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ دەست هەڵگرتنی لە بڕیارەکانی هەمبەر بە بەرجام، ئەوە ژێستێکی بێ ئاکام بێت.

News Code 26453

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha