ئەمریکا بووە هۆی ئاڵۆزی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوە بە بڕیاری ئێران بۆ هەڵپەساردنی هەندێک لە هەنگاوەکانی بەرجام، کرداری ئەمریکای بە هۆکاری هاتنەدی هەلومەرجی ئێستا زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ڕاشاتوودەی، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پرێس کۆنفڕانسی هاوبەشی لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف هاوتای ئێرانیی خۆی وتی: سیاسەتگەلی نابەرپرسانەی ئەمریکا بۆتە هۆی سەرهەڵدانی دۆخی نالۆژیکیی ئێستا کە تێیدا ڕێککەوتنی چەند قۆڵیی بەرجام تووشی مەترسیی شکست هاتووە.

وتیشی: تا ئەو جێگەی من دەزانم ئەرکی سەرەکیی ئێمە گفتوگۆ لەبارەی ئەم دۆخە نالۆژیکانە و ناژیرانەی ئیستایە.

ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە کە هەندێک لە میدیاکانی وەک فڕانس ٢٤ بە گێڕانەوە لە لاڤرۆف نووسیویانە کە ناوبراو خوازیاری بیستنی ڕوون کردنەوەی زەریف لەبارەی وەرسووڕانی سیاسیی ئێران بووە.

ئاماژەی بەوەش داوە کە ڕووسیا سەرەڕای کشانەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام، ڕێز لە پابەندبوونی ئێران بە بەڵێنەکانی لەو ڕێککەوتنەدا دەگرێت.

News Code 26413

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =